ئەمڕۆ لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی بەرخودان لادرا، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پەیكەرەكە ببرێتە شاری كۆبانێ
دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی دروستكردنی پەیكەری بەرخۆدان لەپرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: لەم ساتی ئاوەدانی و ژیانەوەی پاش سەركەوتن، دەمانەوێت خۆبەخش و خۆنەبوردوانە دێڕێك بین لەو مێژووە پڕ لەسەروەری و شانازییەی كۆبانێ.
هەر لەپرێس كۆنفرانسەكەدا، زیرەك میرە هونەرمەندی پەیكەرتاش و دروستكەری پەیكەری بەرخۆدان ڕایگەیاند، بیرۆكەی دروستكردنی ئەو پەیكەرە دەگەڕێتەوە بۆ چەند ساڵێك بەر لەئێٍستا، كە داعش هێرشیكردبووە سەر كۆبانێ و تەنها چەند گەڕەكێك بەدەست شەرەڤانانەوە مابوو
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتا وابڕیاریبوو بەڕێگەی قاچاخ پەیكەرەكە ببرێتە كۆبانێ بۆ ئەو مەبەستەش چەند ڕێگەیەكمان تاقیكردەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوین، بۆیە ئێستا پەیكەرەكە دەبەینە كۆبانێ
پەیكەری بەرخۆدان درێژییەكەی 9م بەستێجەكەیەوە دەبێتە 12 م هاوكات ستەیجەكەشی كارێكی هونەرییەو لەسێ تانك پێكهاتووە
ش،ع