كار بۆ كردنەوەی بەشی پەرەپێدانی ژنان دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە وەفدێك دەكات و گفتوگۆ دەكەن لە بارەی كردنەوەی بەشی پەرەپێدانی ژنان لە پارێزگای سلێمانی.
ڕۆژی پێنجشەممە 31/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان (عەواتف تركی ڕەشید) پسپۆڕ لە بواری جێندەر لە پەیمانگەی حكومڕانێتیی كەنەدی و (خانم لەتیف) ڕاوێژكاری بواری ژنانی بەڕێز سەرۆك كۆماری عێراق.
لە میانی دیدارێكدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە كردنەوەی بەشی پەرەپێدانی ژنان لە پارێزگای سلێمانی، بەڕێز پارێزگار جەختی لەوە كردەوە، پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ گەشەپێدانی بواری ژنان ‌و كاركردنی جدیی بۆ پارستنی مافەكانیان، ئامادەیی پارێزگای سلێمانیشی پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی ئەو هەنگاوە.
لای خۆیانەوە وەفدی میوان سوپاسی بەڕێز پارێزگاریان كرد بۆ پێشوازیكردنەكە ‌و هاوكارییەكانی لە بوارە جیاجیاكاندا بە ئامانجی پێشخستنی پارێزگای سلێمانی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber