كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی كڵاسته‌ری پاراستنی منداڵ به‌رێوه‌چوو

پارێزگای سلێمانی

 

رۆژی 28ی10ی2019 كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی كڵاسته‌ری پاراستنی منداڵ(chid protection) به‌رێوه‌چوو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی  و به‌به‌شداری نوێنه‌ری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان و لایه‌نه‌ حكومییه‌كانی بواری پاراستنی منداڵان به‌رێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌و گرفته‌كانی منداڵانی ناوخۆ و ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كان باسی لێوه‌كراو رێوشوێنی چاره‌سه‌ری هه‌ندێك له‌و گرفتانه‌ خرایه‌ڕوو.