كارتی نیشتیمانی بۆ ئاواره‌كان ده‌رده‌كرێت

پارێزگای سلێمانی

 

لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ كه‌مپی ئاشتی ده‌ست به‌كاربوون بۆ ده‌ركردنی كارتی نیشتیمانی بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی داوای ده‌ركردنی ئه‌و كارته‌یان كردووبوو.

لیژنه‌كه‌ به‌هاوكاری تیمێكی unhcr و ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه‌ كاره‌كانیان به‌رێوه‌ده‌به‌ن و كارتی نیشتیمانی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ئاوارانه‌ ده‌رده‌كه‌ن كه‌ داوای ئه‌و كارته‌یان كردووه‌و پێشتر نه‌یان بووه‌.

 كارى لیژنه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو به‌ پێى پلان ئه‌وانه‌ى داوایان پێشكه‌ش كردوه‌ كارته‌كانیان بۆ ده‌رده‌كرێت . پاش ته‌واو بوونى كه‌مپى ئاشتى و عه‌ربه‌ت , سه‌ردانى شوێنه‌كانى تریش ده‌كه‌ن , به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تادا له‌و شوێنانه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن كه‌ زۆرترین داواكارى هه‌یه‌ .