چوار كتێب لەسەر ئەركی پارێزگار بڵاودەكرێنەوە

پارێزگای سلێمانی

لە سەر ئەركی پارێزگاری سلێمانی  ‌و لە چوارچێوەی پەرەدان بە بوارەكانی ئەدەب ‌و كەلتوور لە سنوری پارێزگاكەدا، چوار كتێبی نوێی دوو نوسەر بڵاو دەكرێنەوە.
لە چوارچێوەی پشتیوانییەكانی بۆ پرۆژە كەلتورییەكان لە پارێزگای سلێمانی، ڕۆژی پێنجشەممە 31/10/2019، لەسەر ئەركی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سێ‌ كتێبە بە ناونیشانەكانی (فێرگە و كۆمەڵگە، پێداگۆگیی ستەملێكراوان، دەربارەی پەروەردەكردن) لە وەرگێڕانی جیهاد محەمەد بڵاوكرانەوە ‌و كەوتنە بە ر دیدی خوێنەران.
هەر لە چوارچێوەی پەرەدان بە بواری ئەدەب ‌و كەلتوور، لەسەر ئەركی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی، كتێبی (خەمە گەورەكەی نیشتمان) لە نوسینی د. حوسێن موحەممەد عەزیز چاپكرا ‌و بڵاوكرایەوە.

كتێبە وەرگێڕدراوەكانی مامۆستا جیهاد محەمەد لەلایەن چاپخانەی كارۆوە چاپ ‌و بڵاوكراونەتەوە ‌و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كتێبخانە گشتییەكانەوە ژمارەی سپاردنیان پێدراوە، هەروەها كتێبی خەمە گەورەكەی نیشتمانی مامۆستا حوسێن موحەممەد لەلایەن چاپخانەی پیرەمێردەوە چاپ ‌و بڵاوكراوەتەوە ‌و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كتێبخانە گشتییەكانەوە ژمارەی سپاردنی پێدراوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber