پارێزگای سلێمانی پشتیوانی لە رەخساندنی هەلی كار دەكات بۆ گەنجان

پارێزگای سلێمانی

مەراسیمێك بۆ راگەیاندنی پرۆژەی رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان رێكدەخرێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش پشتیوانی لە پرۆژەكە دەكات بۆ خزمەتكردنی زیاتری گەنجان.
ڕۆژی پێنجشەممە 3/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریی كرد لە پرۆگرامی (ڕەخساندنی هەلی كار لە هەرێمی كوردستاندا)، كە لەلایەن هەردوو ڕێكخراوی UNDP و هابیتاتی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان بە كۆمەكی یەكێتی ئەوروپا لە ڕێی دەزگای ڕوانگەوە بە هەماهەنگیی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
بەڕێز پارێزگار لە میانی وتارێكدا پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ ئەم پرۆژەیە دەربڕی، كە دەرفەتی كاركردن بۆ (٤٠٠) كەس و ڕاهێنان بۆ (١٥٠) كەس و پشتیوانیكردنی (٢٠-٥٠) پڕۆژەی كەسیی سەركەوتوو لە نێوان تەمەنی (١٨-٣٥) ساڵدا دەڕەخسێنێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber