فێستیڤاڵێك بۆ یادی پەیامبەری ئیسلام رێكدەخرێت و پارێزگاری سلێمانیش پیرۆزبایی یادەكە دەكات و هیوا دەخوازێت ئەم یادە ببێتە مایەی ئاشتی و خۆشەویستی بۆ هەموان.
ڕۆژی پێنجشەممە 31/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە فێستیڤاڵی (بارانی ڕەحمەت) كە لەلایەن گروپی بێخود و ماڵی هونەرمەندانەوە بۆ یادی مەزن و پیرۆزی پەیامبەری مرۆڤایەتی موحەممەد (د.خ) ڕێكخرابوو.
لە وتەیەكدا پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی ئەم یادە پڕشكۆ و شایان و شایستەیەی لە هەموو مرۆڤایەتیی و موسڵمانانی دنیا و بە تایبەتی كوردستان كرد، هیواشی خواست پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و خۆنەویستی ببێتە پەیام و كردار و پڕۆژە و ئامانجی هەموو یەك.
لە یادەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسان و روناكبیران و جەماوەری سنوری سلێمانی و كوردستان ئامادەی بوون، چەندین چالاكیی جۆراوجۆر رێكخران.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber