رێكخراوی یونسكۆ سلێمانی وەكو شارێكی داهێنەر لە بواری ئەدەبدا دەناسێنێت و وەفدێكی رێكخراوەكەش بۆ گەیاندنی سوپاسنامە و بڕیارەكەی یونسكۆ سەردانی پارێزگا دەكات.
ڕۆژی پێنجشەممە 31/10/2019، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پەروەردە و زانست و كولتوور، كە بە یونسكۆ ناسراوە، بەفەرمیی شاری سلێمانیی وەك یەكێك لە شارە داهێنەرەكانی دنیا لە بواری ئەدەبدا ناساند.
لە ئاهەنگی ڕۆژی شارە جیهانییەكاندا، یونسكۆ ٦٦ شاری تری جیهانی خستە لیستی شارە داهێنەرەكانی جیهانەوە و شاری سلێمانیش بووە ئەندامێكی تۆڕی جیهانیی ٢٤٦ شاری داهێنەری یونسكۆ.
لەم تۆڕەدا، شارەكان لە ڕێی كاری داهێنەرانەوە برەو بە پەرەپێدانی خۆیان دەدەن لە بوارەكانی ئەدەب و میوزیك و هونەری فۆلكلۆریی وخۆراكسازیی و دیزاین و هونەری میدیایی و فیلمسازییدا.
ئەم دەسكەوتە مەزنە بەرهەمی هەوڵی دڵسۆزانە و كاری پێكەوەیی پارێزگاری سلێمانی (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر) و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی بەڕێز (بابەكر دڕەیی) و گروپی كەشكۆڵی زانكۆی ئەمریكییە، بە تایبەت هەریەك لە بەڕێزان (د. مێری لابرۆس و د. دەیڤید شووك و محەمەد فاتح و شێنێ محەمەد و پشتیوان كەمال و سادق محەمەد).
بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هاونیشتمانیانی شاری سلێمانیی خۆشەویست و هاوكات ئاراستەی پارێزگای كوردستان (سنە)ی دەستەخوشكی سلێمانیش دەكەین كە هاوكات ئەویش وەك شارێكی میوزیكیی داهێنەر لەلایەن یونسكۆوە ناسێنرا.
لینكی بڕیارەكەی رێكخراوی یونسكۆ سەبارەت بە ناساندنی سلێمانی وەكو شارێكی ئەدەبیی داهێنەر:
https://ar.unesco.org/news/lywm-llmy-llmdn-drj-66-mdyn-jdyd-fy-shbk-lywnskw-llmdn-lmbd
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/slemani - governorate
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber