دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون شاخی گۆیژه‌ سه‌وز پۆش ده‌كات

پارێزگای سلێمانی

له‌نوێترین كار‌و خزمه‌تكردنی پارێزگای سلێمانیدا، پارێزگاری سلێمانی بڕیارده‌دات، كه‌ شاخی گۆیژه‌ له‌سێمانی سه‌وزبكات، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانیش ورده‌كاری شێوازی جێبه‌جێكردنی ئه‌وكاره‌ ئاشكراده‌كات


تابان جەبار بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوون لەپارێزگای سلێمانی  ڕاگەیاند: پارێزگاری سلێمانی فەرمانی دەرکردووە بۆ سەوزکردنی چواردەوری نوسینی ناوی سلێمانی لەشاخی گۆیژە، بۆ قۆناغی یەکەمیش ١٥ھەزار نەمام دابینکراوە، بەڵام تا کۆتایی پڕۆسەکە ٥٠ھەزار نەمانی لێدەڕوێنرێت


وتیشی: نەمامەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی دابین دەکرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانییەوە جێبەجێدەکرێت و لەچەند رۆژی داھاتووشدا دەست بەکاردەبن


ئەوەشی ئاشکراکرد، بودجەی پڕۆژەکە لەلایەن رێکخراوی یو ئێن دی پی  دابینکراوە کەبڕەکەی ١٢٢ملیۆن دینارە


بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوون لە پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خشتەڕوو، دوابەدوای سەوزکردنی چواردەوری نووسینی ناوی سلێمانی، لەقۆناغەکانی داھاتوودا تەواوی شاخی گۆیژە بەڕووی سلێمانیدا سەوزدەکرێت، پارێزگار و سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیش ئەو پڕۆژەیانداوە بەچەند وەبەرھێنەرێک، لەداھاتوودا ھەریەکەیان بەپێی ئەو بەشەی بۆی دیاریکراوە نەمام لەشاخی گۆیژە دەڕوێنن