تیمی هاوبەشی ناساندنی سلێمانی وەكو شاری داهێنەری ئەدەبی لەلایەن رێكخراوی یونسكۆوە كۆدەبێتەوە و كار و پرۆژەكانی ئایندە دەخاتەڕوو.
ڕۆژی شەممە 2/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی پڕۆژەی ناساندنی سلێمانیی وەك شاری داهێنەری ئەدەبیی كرد، كە پێكهاتوون لە بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و گروپی كەشكۆڵ لە زانكۆی ئەمریكیی لە سلێمانی.
دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەرییدا بەڕێز پارێزگار بەناوی تیمی هاوبەشەوە پیرۆزبایی لە شارەكانی سلێمانی و سنە و هەموو خەڵكی سلێمانی و كوردستان و جیهان كرد، سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەنانەشی كرد كە بە بایەخەوە ئەم سەركەوتنەی سلێمانییان نرخاند و پیرۆزباییان لە سلێمانی كرد.
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا پارێزگاری سلێمانی نامەی تایبەتی ڕێكخراوی یونسكۆی خستەڕوو كە تیایدا سلێمانیی وەك شارێكی داهێنەری ئەدەبیی دەناسێت و كار و پڕۆژەكانی ئایندەشی لەم بوارانەدا بە بەشداریی تیمی هاوبەش بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن خستەڕوو.
بۆ بینینی دەقی لێدوانە رۆژنامەوانییەكەی بەڕێز پارێزگار و تیمی هاوبەش، كلیك لەم لینەكە بكە:
https://www.youtube.com/watch?v=tvUYCNZkd7E
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/slemani governorate
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber