چەند پرۆژەیەكی نوێ‌ لە پاركی ئازادی جێبەجێ‌ دەكرێن

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەش ‌و پرۆژەكانی پاركی ئازادی بەسەر دەكاتەوە ‌و داوا دەكات هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ گەشەپێدانی زیاتری پاركەكە بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بكرێت.
ڕۆژی سێشەممە 5/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی، كار و پڕۆژە نوێكانی پاركی ئازادیی بەسەركردەوە.
چەند پرۆژەیەكی نوێ‌ لە ناو پاركی ئازادیدا خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە كە تایبەتن بە رازاندنەوەی زیاتری پاركەكە ‌و نۆژەنكردنەوەی بەشە جیاوازەكان.
بەڕێز پارێزگار پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵەكانیان دەربڕی ‌و داوایكرد هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی پاركی ئازادی زیاتر بڕازێنرێتەوە ‌و لە پێشوازیی گەشتیاران میوانەكاندا بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber