پرۆژەیەكی نوێی هونەریی ‌و كەلتوری لە سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

پرۆژەیەكی هونەریی لە نێوان سویسرا و كوردستان بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش دەستخۆشیی لەو هەنگاوە گرنگە دەكات ‌و پشتوانیی پارێزگا بۆ سەرخستنی پرۆژەكە دەردەبڕێت.
ڕۆژی سێشەممە 5/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریی كرد لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی پرۆژەی هونەریی نێوان كەلتورەكان (ئێمە دیارین) كە لە پارێزگای سلێمانی لە نێوان هونەرمەندانی وڵاتی سویسرا و هەرێمی كوردستاندا بەڕێوەدەچێت.
پرۆژە هونەرییەكە بە هاوبەشیی كۆمەڵەی مێسلا – مس گەلەری و بە دەستپێشخەریی هونەرمەندان ڤگنەر نیهۆس و زانا ڕەسوڵ بەڕێوەدەچێت.
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا پیرۆزبایی ئەم پڕۆژە هونەرییە كەلتورییە شیاوەی لێكردن و سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرخستنی كارەكانیان دەربڕی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber