قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن به سوته‌مه‌نی له سه‌ر شه‌قامه‌كان كارێكی ڕێگه‌پێنه‌دراوه و له مه‌ودوا ڕێگه به و تانكه‌رانه ناده‌ن كه به‌بێ مۆڵه‌ت ڕۆژانه سه‌رقاڵی ئه‌و كارانه‌ن ،ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش وه‌ك دوا مۆڵه‌ت ده‌دات به و كه‌سانه.
قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه له ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه له سه‌ر شه‌قام و ڕێگه سه‌ره‌كیه‌كان سه‌رقاڵی فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردنن به سوته‌مه‌نی پێویسته له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كاره ببن ، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو ئه‌و كاره ڕێگه‌پێنه‌دراوه و له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونیاندا ئوتومبێله‌كانیان ده‌ستی به سه‌ردا ده‌گیرێـت .