ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەم

پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1345ی زایینی، فرناندۆی یەكەمی پاشای پورتوگال لە دایك بووە، كە یەكێك بووە لە فەرمانڕەوا گەورەكانی ئەوروپا ‌و لە كاتی دەسەڵاتەكەیدا دەستی بەسەر چەندین ناوچەی جیاجیای ئەوروپا ‌و وڵاتانی تردا گرتووە ‌و ساڵی 1383 لەلایەن برای خۆیەوە كوژراوە.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1448ی زایینی، ئیمپراتۆر (یۆحەننای هەشتەم بالیۆلیگ) كۆچی دوایی كردووە، كە یەكێك بووە لە فەرمانڕەوا بە تواناكانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی ‌و ڕۆڵی زۆری هەبووە لە فراوانكردنی دەسەڵاتی ڕۆمەكاندا.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1517، (مارتن لۆتەر) پەیماننامەیەكی پێشنیاركراوی 95 خاڵیی بە دەرگای كلێسای قەڵای (فیتنبێرگ)دا هەڵواسی، كە تایبەت بوو بە چاكسازی لە ئایینی مەسیحیدا، لۆتەر بە باوكی شۆڕشی چاكسازیی ‌و رێنیسانسی ئەوروپا لە قەڵەم دەدرێت.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1795، ئەدیب ‌و شاعیری ناوداری ئینگلیزی (جۆن كەیتس) لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانیدا چەندین بەرهەمی بەپێزی نوسیوە.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1864، ناوچەی نیڤادا چووە پاڵا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ‌و بووە ویلایەتی ژمارە سی ‌و شەشەمینی ئەمریكا.
-    لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا ‌و ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1917، لەلایەن سوپای هاوپەیمانەكانەوە هێرشكرایە سەر شاری (بیئرلسەبع)ی فەڵەستینی ‌و كەوتە دەست هاوپەیمانەكان.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1940، لە میانی جەنگی دوەمی جیهانیدا سوپای ئەڵمانیای نازی ڕایگەیاند كە سەركەوتنێكی گەورەی بە سەر بەریتانییەكاندا بەدەست هێناوە ‌و زۆربەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەو وڵاتە تێكشكێنراون.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1956، هێزە دەریاییە هاوبەشەكانی فەرەنسا ‌و بەریتانیا بە خەستی بۆردومانی میسریان دەست پێكرد بە مەبەستی ناچاركردنی بەرپرسانی حكومەتی قاهیرە بۆ كردنەوەی نۆكەندی سوێس، لە بەرامبەریشدا حكومەتی میسر پەیوەندییەكانیان لەگەڵا هەردوو حكومەتی پاریس ‌و لەندەندا پچڕاند.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1961، تەرمی (جۆزێف ستالین) لە گۆڕستانی مەیدانی سور ‌و لە نزیك گۆڕی لینین دەرهێنرایەوە ‌و دوورخرایەوە بۆ گۆڕستانێكی دیكە، ئەو كارەش دوای ئەوە هات كە ستالین دوای مردنەكەی بە ئەنجامدانی تاوانی قێزەون ‌و ناپاكی لە هاوسەنگەرەكانی تاوانبار كرابوو.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1962، یەكەم دەستوور لە كۆماری یەمەنی عەرەبی دەرچوو (عەبدوڵڵا سەلال)یش وەكو یەكەم سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1983، لەلایەن شۆڕشی كوردەوە پیشانگەیەكی شێوەكاریی لە ناوچەی سەرگەڵووی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆ هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە كرایەوە، كە وێنەكانی لەلایەن هونەرمەند (ڕەمزی قوتبەدین)ەوە كێشرابوون.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1984، لەلایەن ژمارەیەك هندۆسیی توندڕەوەوە هێرش كرایە سەر (ئەندێرا گاندی) سەرۆك وەزیرانی هندستان ‌و تیرۆر كرا.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1985، كەسایەتی ‌و تێكۆشەری ناوداری گەلی كورد مامۆستا (قەناتی كوردۆ) كۆچی دوایی كردووە.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1988، هێزەكانی سوپای عێراق لە چەندین قۆڵەوە هێرشی بەرفراوانیان كردە سەر بنكە ‌و بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ناوچە سنوریەكانی پارێزگای هەولێر كە ماوەی چەند ڕۆژێك درێژەی هەبوو، لە بەرامبەریشدا مەفرەزەكانی پێشمەرگە زۆر بە توندی بەرپەرچیان دانەوە.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1992، (ڕەفیق حەریری) وەكو سەرۆك وەزیرانی لوبنان هەڵبژێردرا ‌و چووە سەر كورسیی دەسەڵات.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1992، پاپا (یۆحەننا پۆڵسی دووەم)ی پاپای ڤاتیكان ئەو بڕیارەی ڤاتیكانی هەڵوەشاندەوە كە تێیدا زانای بواری گەردونناسی (گالیلۆ گالیلی) ئیدانە كرابوو سەبارەت بەو بیردۆزەی كە زەوی بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە ‌و لەكاتی خۆیدا ڤاتیكان ئەو بیردۆزەی گالیلۆی بە گومڕایی ‌و درۆ لە قەڵەم دابوو.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2003، (مەهاتیر محەمەد)ی سەرۆك وەزیرانی مالیزیا كورسیی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی بەجێهێشت كە ماوەی 22 ساڵا بوو حوكمڕانیی مالیزیای دەكرد.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2009، بیرمەند ‌و پزیشك ‌و نوسەر ‌و ئەدیبی میسری (مستەفا مەحمود) كۆچی دوایی كردووە كە چەندین بەرهەمی گرنگی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2010، ژمارەیەك چەكداری سەر بە ڕێكخراوی قاعیدە لە عێراق لە كاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێكی ئایینیدا لەلایەن كریستیانەكانەوە، هەڵیانكوتایە سەر كلێسای (سەیدە نەجات) لە شاری بەغداد و بە هۆیەوە 58 هاوڵاتی مەسیحی كوژران ‌و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.
-    ڕۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2011، دەوڵەتی فەڵەستین وەكو ئەندامی تەواوەتیی ڕێكخراوی یونسكۆ وەرگیرا كە بە هۆیەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هاوكارییەكانی بۆ ڕێكخراوەكە ڕاگرت.
-    ئەمڕۆ بە جەژنی هالۆیین لە قەڵەم دەدرێت كە جەژنێكی تایبەتی ئایینییە ‌و چەندین ئاهەنگ ‌و مەراسیمی گەورە بەڕێوەدەچن بە تایبەت لە ئەوروپا ‌و ئەمریكادا.