به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ناوەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی شۆڕش

پارێزگای سلێمانی

رۆژی 4ی تشرینی دووه‌می2019 تیمێكی نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) سەردان و بەدواچوونی بۆ پڕۆژەی بنیادنانی ناوەندی خزمەتگوزاری و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لە نا‌حیەی شۆڕش – قەزای چەمچەماڵ كرد..

ئه‌و پرۆژه‌یه‌ تێچووەکەی لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) ەوە دابینکراوەو پرۆژه‌ دوای ته‌واوبوونی ده‌توانێت خزمه‌تێكی به‌رچاو بكات به‌ دانیشتوانی خۆجێی و ئاواره‌كانی سنوره‌كه‌.

دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ش تیمی (JCC) رایانگه‌یاند: گشتی کارەکانی پڕۆژەکە بە باشی بەێوە دەچێت و ڕێژەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە گەیشتووەتە سەرو ٧٠٪.