وەفدێكی باڵای وەزارەتی رۆشنبیری سەردانی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەزیری رۆشنبیریی هەرێم بە یاوەریی شاندێك سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازییان لێدەكرێت ‌و گفتوگۆ لە بارەی چەند پرسێك دەكەن.
ڕۆژی یەكشەممە 10/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان محەمەد حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی.
لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا گفتوگۆ كرا لە بارەی ئامادەكارییەكان بۆ پڕۆژەكانی سلێمانی وەك شارێكی داهێنەری ئەدەبیی لەلایەن رێكخراوی یونسكۆوە، هاوكات گفتوگۆ كرا سەبارەت بە پیشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی و هەفتەی چالاكییەكانی سلێمانی و پەرەپێدانی زیاتری بواری كەلتوریی و ڕۆشنبیریی و هونەریی.
هەر لە میانی كۆبونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر هەماهەنگیی تەواو لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیریی و پارێزگای سلێمانیدا، بە مەبەستی خزمەتكردنی بوارەكانی رۆشنبیریی ‌و پەرەپێدانی كەلتوریی ‌و هونەری.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber