پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە پانێلێكدا كرد كە تایبەت بوو بە ژینگە و فاكتەرەكانی پیسوون و تێیدا گفتوگۆ كرا لە بارەی هەوڵەكان بۆ پاكڕاگرتنی ژینگە و رێگرتن لە پیسبوونی زیاتر.
ڕۆژی یەكشەممە 10/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە پانێڵی ژینگە و فاكتەرەكانی پیسبوونی ئاو و هەوا و خاك و تەندروستیی ژینگە.
پانێلەكە لەلایەن ڕێكخراوی (تۆپ كورد ئیڤێنت)ەوە لە ئوتێل های كریست رێكخرابوو ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی و ژینگەدۆستان و كەسانی ئەكادیمی ئامادەی بوون.
پانێلەكە دوو تەوەری لەخۆ گرتبوو، لە تەوەری یەكەمدا هەریەكە لە بەڕێزان (د. شایان عەسكەری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و د. هەڵۆ عەسكەری سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان و د. ساڵح نەجیب مامۆستای زانكۆ و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر) بەشدارییان كرد و دوای خستنەڕووی بابەتەكان، گفتوگۆی كراوە كرا لەلایەن بەشداربوانی پانێلەكە و میوانەكان.
لە تەوەری دوەمیشدا چەند كەسێك بەشدارییان كرد و مەترسییەكانی پیسبوونی ژینگە خرانەڕوو، دواتر خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەشێك لە بەشداربوانی پانێلەكە.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber