لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی ئاماده‌كارییه‌كانی یادی ڕاپه‌ڕین و جه‌ژنی نه‌ورۆزی ڕاگه‌یان و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانه‌وه حكومه‌ت هیچ مه‌راسیم و چالاكیه‌ك بۆ یاده‌كان ڕێك ناخات ، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له ڕووی ئه‌منیه‌وه هه‌موو ڕێوشوینێكی پێویست گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به بێ گرفت پێشوازی له بۆنه‌و یاده‌كان ،
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی به‌ختیار عبدالرحمان قائیمقام و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی كۆبوویه‌وه و تێدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ یادی ڕاپه‌ڕین و جه‌ژنی نه‌ورۆز تاوتوێكران،له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی ڕایگه‌یاند بۆ یاده‌كانی نه‌ورۆز و ڕاپه‌ڕین به‌هۆی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانی داراییه‌وه حكومه‌ت هیچ مه‌راسیم و چالاكیه‌ك ڕێك ناخات به‌ڵام هاووڵاتیان سه‌ر پشك ده‌بن كه پێشوازی له بۆنه‌و یاده‌كان بكه‌ن ، به‌ختیار عبدالرحمان ڕاشیگه‌یان له ڕۆژانی نه‌ورۆزدا له شوینه گه‌شتیارییه‌كان و ده‌روازه‌كانی شاری سلێمانیدا تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش هاتووچۆ و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ئه‌ركی پاراستنی هاووڵاتیان ده‌گرنه ئه‌ستۆ و له ڕووی ئه‌منیشه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان به بێ گرفت پێشوازی له‌و یاده بكه‌ن .