- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 361ی زایینی، (قونستانتی نیۆسی دووەم)ی ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی كۆچی دوایی كردووە كە ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لە فراوانكردنی دەسەڵاتی ڕۆمەكان و بەهێزكردنی پێگەیان لە ئەوروپا و ئەفریقا و وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.
- پاش توشبوونی بە نەخۆشییەكی قورس، ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1193ی زایینی سەركردەی كورد و جیهانی ئیسلامی (سەڵاحەدینی ئەیوبی) كۆچی دوایی كردووە.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1394، بە فەرمانی (شارلی شەشەم)ی پاشای فەرەنسا هەموو جولەكەكان لە خاكی ئەو وڵاتە دوورخرانەوە و بۆ وڵاتانی تر دەركران.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1558، نوسەر و ئەدیب و شانۆنامەنوسی ئینگلیزی (تۆماس كید) لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانیدا چەند دەقی شانۆیی و بەرهەمی لەبواری ئەدەبدا نوسیوە.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1839، جەنگی ئەفیۆن لە نێوان هێزەكانی شانشینی بەریتانیا و ئیمپراتۆریەتی چیندا بەرپابوو كە ماوەی چەند ساڵێكی خایاند و بە هۆیەوە هەزاران سەرباز لە هەردوولا كوژران.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1839، دەوڵەتی عوسمانی (یاسای خەتی شەریفی گوڵخانە)ی دەركرد كە تایبەت بوو بە چارەسەركردنی كێشەی زەویی و زاری ناوچەكانی كوردستان و چەند بوارێكی تری ئیداریی لە ناوچە كوردنشینەكانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەكان.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1903، پەنەما وەكو وڵاتێكی خاوەن سەروەریی سەربەخۆیی ڕاگەیاند.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1911، كۆمپانیای (شیفرۆلیە) دەستی بە دروستكردن و خستنەبازاڕی ئۆتۆمبێل كرد و بەوەش بووە ڕكابەری كۆمپانیای بەناوبانگی (تی فۆرد).
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1913، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە شێوەیەكی ڕەسمی یاسای باجی داهاتی دەركرد و خستییە بواری جێبەجێكردنەوە.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1916، بە ئامادەبوونی نوێنەری چەند وڵاتێكی جیهان و سەرۆك هۆزەكانی كەناری نیوەدورگەی عەرەبی پەیماننامەی پێكهێنانی میرنشینی دوبەی مۆركرا.
- دوای كۆتاییهاتنی جەنگی یەكەمی جیهان، ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1918، پۆڵۆنیا لە ڕوسیا جیابووەوە و وەكو وڵاتێكی خاوەن سەروەریی سەربەخۆیی ڕاگەیاند.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1928، حكومەتی توركیا بڕیاریدا لە جیاتی ڕێنوسی عەرەبی ڕێنوسی لاتینی لە نوسیندا بەكاربهێنرێت لە سەرجەم دامودەزگا ڕەسمیی و ناڕەسمییەكانی دەوڵەت و بواری خوێندندا.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1930، هێزە شۆڕشگێڕەكانی باشوری كوردستان كە لەلایەن (شێخ مەحمودی حەفید)ەوە ڕابەرایەتی دەكران شارۆچكەی پێنجوێنیان لە دەستی حكومەتی عێراق ڕزگار كرد.
- لە پاش شكستهێنانی كودەتای كۆمارییەكانی یۆنان، ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1935، (جۆرجی دووەم)ی پاشای یۆنان گەڕایەوە بۆ وڵاتەكەی و چووەوە سەر كورسیی دەسەڵات و سیستمی سیاسیش لە كۆمارییەوە گۆڕادرایەوە بۆ پاشایەتی.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1954، هونەرمەند و وێنەكێش و شێوەكاری فەرەنسی (هێنری ماتیس) كۆچی دوایی كردووە، كە چەندین بەرهەمی هونەریی لە دوای خۆی بەجێهێشتوە.
- دوای هێرشی سێقۆڵیی فەرەنسا و بەریتانیا و ئیسرائیل بۆ سەر میسر، ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1956، كرێكارە عەرەبەكان هێڵەكانی گواستنەوەی نەوتی خاوی هەریەكە لە وڵاتانی (سوریا، لیبیا، بەحرەین و سعودیە)یان تەقاندەوە بە مەبەستی بەرگرتن لە هەناردەكردنی نەوت بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1957، بۆ یەكەمجار لە مێژوودا یەكێتیی سۆڤێت سەگێكی بەناوی (لایكا) بە كەشتیی (سپۆتنگ 2) ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد، بەوەش یەكەم زیندەوەر ڕەوانەی ئاسمانی دەرەوە كرا بە ئامانجی لێكۆڵینەوە لە بۆشایی ئاسمان و نهێنییەكانی.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1961، كۆمەڵەی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بە تێكڕای دەنگی ئەندامەكانی بڕیاریدا دبلۆماتكاری بۆرمی (یو سانت) وەكو سكرتێری گشتیی ڕێكخراوەكە دەستنیشان بكرێت و شوێنی (داگ همرشۆڵد)ی سویدی بگرێتەوە كە بە هۆی ڕوداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەوە گیانی لەدەست دابوو.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1968، ئەدیب و شاعیری ناسراوی گەلی كورد مامۆستا (نەجمەدینی حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژە) كە بە (ئاری) ناسراوە كۆچی دوایی كردووە.
- لە میانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكادا، ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 1992، (بیل كلینتۆن)ی كاندیدی دیموكراتەكان زۆرینەی دەنگەكانی بۆ خۆی مسۆگەر كرد و سەركەوتنی بەسەر (جۆج بوش)ی ڕكابەریدا بەدەست هێنا.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 2003، ئەدیب و شاعیر و تێكۆشەری ناسراوی ڕوسیا (ڕەسوڵا حەمزەتۆف) كۆچی دوایی كردووە كە بەرهەمەكانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕدراون.
- ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 2004، ئەنجومەنی باڵای میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەب شێخ (خەلیفە بن زاید ئالنهەیان) حاكمی میرنشینی (ئەبوزەبی)ی وەكو سەرۆكی نوێی ئیمارات هەڵبژارد و شوێنی (زاید بن سوڵتان ئالنهەیان)ی باوكی گرتەوە.
- ئەمڕۆ لە هەریەكە لە وڵاتانی (پەنەما و دۆمینیكا و ویلایەتەكانی میكرۆنیسیای یەكگرتوو) بە جەژنی سەربەخۆیی هەژمار دەكرێت و بۆنە و مەراسیمی گەورەی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت، لە ژاپۆنیش ئەمڕۆ ڕۆژی ڕوناكبیرییە.