- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1470ی زایینی، (ئیدواردی پێنجەم)ی پاشای ئینگلتەرا لە دایك بووە كە هەوڵی زۆری داوە بۆ یەكسختنی سەرجەم ناوچە و پارچەكانی خاكی بەریتانیا و هەژموون لە ئەوروپا و جیهاندا.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1847، موزیسیان و هونەرمەند و ئاوازدانەری ناوداری ئەڵمانی (فیلكس مندلسۆن) كۆچی دوایی كردووە كە لە پاش خۆی چەندین شاكاری میوزیكی بەجێهێشتووە.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1875، هەردوو كەشتیی (باسفسك و ئەرفیۆس) لە ئاوەكانی دەریای سپیی ناوەڕاستدا بەیەكیاندا دا و بە هۆیەوە سەدان شەرنشینی هەردوو كەشتییەكە ژێرئاو كەوتن كە تەرمی 236 كەسیان نەدۆزرانەوە و سەدانی تریش بریندار بوون.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1890، حكومەتی شاهانەی بەریتانیای مەزن بڕیاریدا هەرێمی زنجبار بكرێتە كۆلۆنیالێكی سەر بە بەریتانیا و لەلایەن هێزەكانی شانشینی بەریتانیاوە پارێزگاریی لێبكرێت.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1911، هەردوو حكومەتی فەرەنسا و ئەڵمانیا ڕێككەوتننامەیەكیان واژۆ كرد كە تایبەت بوو بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵاتی داگیركار لە ناوچەكانی كۆنگۆ و مەراكشدا، بە شێوەیەك فەرەنسا دەستبەرداری خاكی كۆنگۆ بوو بۆ ئەڵمانیا لە بەرامبەریشدا ئەڵمانیا خاكی مەراكشی بەجێهێشت بۆ فەرەنسییەكان.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1918، ئەدیب و شاعیر و نوسەری بەناوبانگی ئینگلیزی (ویلفرێد ئۆین) كۆچی دوایی كردووە كە ڕۆڵی زۆری گێڕاوە لە پێشخستنی ئەدەبی ئینگلیزیدا.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1922، توێژەر و مێژووناسی ئینگلیزی (هوارد كارتەر) كە پسپۆڕ بوو لە زانستی میسری كۆندا گۆڕی (توت عەنخ ئامون)ی فیرعەونی میسری دۆزییەوە.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1931، هێزەكانی داگیركاری بەریتانیا بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە هەڵیانكوتایە سەر گەلی كشمیر و سەدان هاووڵاتییان كوشت و سەدانی تریشیان دەستگیر كرد كە لە دژی ئینگلیزەكان ڕاپەڕیبوون.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1939، لە شاری شیكاگۆی ئەمریكا بۆ یەكەمجار لە مێژوودا یەكەم ئۆتۆمبێل دروستكرا كە هەوای گەرم و ساردی تێدا هەبوو.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1952، لە میانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا، (دوایت ئایزنهاوەر) سەركەوتنی بەدەستهێنا و چووە سەر كورسیی دەسەڵات.
- لە میانی هێرشی سێقۆڵیی ئیسرائیل و فەرەنسا و بەریتانیا بۆ سەر میسر، ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1956، هێزەكانی سوپای ئیسرائیل گەیشتنە ڕۆخی نۆكەندی سوێس و هێرشیان كردە سەر هێزەكانی سوپای میسر.
- دوای ئەوەی مەجەڕ بڕیاریدا لە هاوپەیمانێتیی وارشۆ بكشێتەوە و شۆڕشێكی گەورە بە ڕابەرایەتی (ئیمری ناج) هەڵگیرسا، ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1956 سوپایەكی زەبەلاحی سۆڤێتی كە خۆی لە چارەكە ملیۆنێك سەرباز و هەزاران تانك و زرێپۆش و ئامێری سەربازیدا دەبینییەوە خاكی مەجەڕیان بەزاند، بە ئامانجی دامركاندنەوەی شۆڕش و گەڕاندنەوەی ئەو وڵاتە بۆ ژێر دەسەڵاتی سۆڤێتییەكان.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1972، یاریزان و كاپتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال (لویس فیگۆ) لە دایك بووە كە بە باشترین یاریزانی ئەوروپا هەڵبژێردراوە.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1974، كودەتایەك لە یۆنان ئەنجامدرا بە هۆیەوە كۆتایی بەو حكومەتە سەربازییە هێنرا كە ماوەیەك بوو دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتبووە دەست و لە شوێنی ئەویش حكومەتێكی مەدەنی پێكهێنرا.
- لە پاش ئەوەی خوێندكارانی ئێران دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كرد لە دژی دەسەڵاتەكەی (محەمەد ڕەزا پەهلەوی) شای ئێران، ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1978 هێزە سەربازییەكانی ئێران دەستیان بە كوشتن و بڕینی خوێندكاران كرد بەو مەبەستەی بە زەبری تانك و فیشەك بڵاوە بە خوێندكارانی خۆپیشاندەر بكەن.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1979، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران نۆیەمین كۆنگرەی خۆیی لە ناوچەی (تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ)ی خۆرهەڵاتی كوردستان دەست پێكرد كە ماوەی چەند ڕۆژێكی خایاند و تێیدا كۆمەڵێك گۆڕانكاریی لە پەیڕەو و پرۆگرامی حزبەكەدا ئەنجامدرا.
- دوای سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و دەست بەسەرداگرتنی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لەلایەن شۆڕشگێڕانەوە، ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1979، سەدان خوێندكاری ئێرانی هەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە شاری تاران و 66 دبلۆماتكاری ئەمریكاییان دەستبەسەر كرد، كە بە هۆیەوە كێشەیەكی دبلۆماتیی گەورە لە نێوان تاران و واشنتۆندا سەریهەڵدا بەو هۆیەشەوە دبلۆماتكارەكانی ئەمریكا بۆ ماوەی 444 ڕۆژ لەلایەن ئێرانییەكانەوە دەستگیر كران و دوای هەوڵێكی زۆر ئازاد كران.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1995، بیرمەند و فەیلەسوف و رەخنەگری شانۆیی ناوداری فەرەنسی (جیل دۆڵۆز) كۆچی دوایی كردووە، كە ساڵی 1925 لە دایك بوە و لە ماوەی ژیانیدا چەندین بەرهەمی بەپێزی نوسیوە و رۆڵی زۆری بینیوە لە پێشخستنی ئەدەب و هونەری فەرەنسیدا.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1995، جولەكەیەكی توندڕە و بە ناوی (ئیجال عامیر) هێرشی كردە سەر (ئیسحاق ڕابین)ی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و تیرۆری كرد.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 1997، مایسترۆ و هونەرمەندی گەورەی جیهان (یانی) دوانزدەهەمین ئەلبومی خۆیی بە ناوی (تریبۆت) بڵاوكردەوە كە لە 11 تراك پێكهاتبوو دەیان میلۆن كۆپیی لێ فرۆشرا و ناوبانگێكی گەورەی پەیدا كرد.
- ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 2008، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمریكا بەڕێوەچوو كە هەریەكە لە (باراك ئۆباما)ی كاندیدی دیموكراتەكان و (جۆن مەكین)ی كاندیدی كۆمارییەكان ڕكابەرییان دەكرد سەرئەنجام ئۆباما سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا.
- ئەمڕۆ لە پەنەما بە جەژنی ئاڵا لە قەڵەم دەدرێت و مەراسیمی گەورە بەو بۆنەیەوە بەڕێوەدەچێت، لە ئیتاڵیاش ئەمڕۆ بە جەژنی سەركەوتن هەژمار دەكرێت و ئاهەنگی نیشتمانی ئەنجام دەدرێت، لە كۆماری میسریش ئەمڕۆ جەژنی خۆشەویستییە.