وەفدێكی ئەمریكی سەردانی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی ئەمریكی سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازییان لێدەكرێت ‌و گفتوگۆ لە بارەی چەند پرسێك دەكەن.
ڕۆژی دووشەممە 11/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی و بەڕێوەبەری پرۆگرامەكانی هەرێمی كوردستانی پڕۆگرامی باشتركردنی ئەدا و حكومڕانیی شیاوی ئەمریكی (DAI) و وەفدی هاوڕێیان.
لە كۆبونەوەیەكدا گفتوگۆ لە بارەی بەهێزكردنی لامەركەزیی دارایی و ماڵیی و ڕاهێنانی كارمەندانی دەوڵەت و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان كران.
وەفدی میوان ئامادەییان پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی دامودەزگاكانی دەوڵەت لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان باشتركردنی ئەدای دامودەزگاكان.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگار سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونەكانی كردن ‌و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیشی پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی هەر هەنگاوێك كە ئامانج لێی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان ‌و بەرەوپێشچوونی هەرێمی كوردستان بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber