پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە كۆنفرانسێكدا دەكات كە تایبەتە بە راگەیاندنی پرۆژەیەكی ریسایكلین و پشتیوانیی پارێزگایان بۆ دەردەبڕێت.
ڕۆژی دووشەممە 11/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە كۆنفرانسی ڕاگەیاندنی پرۆژەی ڕیسایكلین كە لەلایەن یانەی پارێزەرانی ژینگەوە لە زانكۆی ئەمریكی لە عێراق - سلێمانی ڕێكخرابوو.
كۆنفرانسەكە بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێم و سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی لە عێراق - سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی و زانستخوازان و ژینگەدۆستان و خوێندكاران و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەری كۆمپانیاكانی ریسایكلین، لە هۆڵی بۆنەكانی زانكۆی ئەمریكی بەڕێوەچوو.
سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی لە عێراق - سلێمانی بەڕێز بروس واڵكەر فێرگسۆن پرۆژەكەی بە گرنگ وەسف كرد و ئامادەیی پیشاندا بۆ سەرخستنی و كۆمەككردنی یانەی پارێزەرانی ژینگە بۆ ئەوەی ژیانێكی باشتر بۆ خۆیان و دەوروبەریان فەراهەم بكەن.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە میانی وتارێكدا پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەكە دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، ئاماژەی بەوەش كرد، گرنگیدان بە ژینگە هەنگاوێكە كە پێویستە هەموان كاری بۆ بكەن و ژینگەیەكی لەبار و تەندروست بۆ نەوەكانی داهاتوو بڕەخسێنن.
دواتر چەندین وتار لە میانی كۆنفرانسەكەدا پێشكەش كران و یانەی پارێزەرانی ژینگەش ئاماژەیان بەوە كرد، بە چەند قۆناغێك كار بۆ خزمەتكردنی بواری ژینگە دەكەن.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber