- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1271ی زایینی، (مەحمود غازان)ی سوڵتانی ئێلخانی كۆچی دوایی كردووە، كە هەوڵی زۆری داوە بۆ فراوانكردنی دەسەڵاتی ئێلخانییەكان لە ناوچەكەدا.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1604، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا تێكۆشەر و شۆڕشگێڕی گەلی ئینگلیزی (جای فۆكس)یان دەستگیر كرد و دواتر لەسێدارە درا، ئەو ڕۆژەش ساڵانە یاد دەكرێتەوە بە ناوی (شەوی بۆن فایەر) وەكو ڕێزلێنانێك بۆ گیانی جای فۆكس.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1630، لە شاری مەدرید هەردوو حكومەتی بەریتانیا و ئیسپانیا ڕێككەوتننامەیەكی ئاشتییان مۆر كرد بەوەش كۆتاییان بەو جەنگەی نێوانیان هێنا كە ماوەی چەندین ساڵا بوو هەڵگیرسابوو هەزاران سەرباز لە سوپای هەردوو وڵات ببوونە قوربانی.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1757، هێزەكانی سوپای ڕوسیای قەیسەری بە فەرماندەیی ئیمپراتۆر (فریدریكی گەورە) توانییان بەسەر سوپای فەرەنسادا سەربكەون كە بە جەنگی (ڕۆسباش) ناسراوە و بە هۆیەوە سوپای ڕوسیا زیانێكی گەورەی بە هێزەكانی سوپای فەرەنسا گەیاند.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1789، كۆمەڵەی نیشتمانیی فەرەنسی پرۆژەیاسایەكی پەسەند كرد كە بە یاسای یەكسانیی لە نێوان هاونیشتمانیاندا ناسراوە و بە هۆیەوە جیاوازیی نەژادیی و ڕەگەزی لە فەرەنسادا كۆتایی پێهێنرا و هەموو هاووڵاتیان یەكسان بوون.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1885، بیرمەند و نوسەر و مێژوونوسی ناوداری ئەمریكی (ویل دیۆرانت) لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانیدا چەندین بەرهەمی گرنگی نوسیوە و بۆ زۆربەی زمانە زیندووەكانی جیهان وەرگێڕدراون.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1914، سوپای شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا بە هەماهەنگیی سوپای فەرەنسا هێرشی كردە سەر دورگەی قوبرس و هەردوو حكومەتی پاریس و لەندەنیش جەنگیان لە دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕاگەیاند و دەستیان بە هێرشەكانیان كرد.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1937، (ئەدۆڵف هێتلەر)ی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كۆبوونەوەیەكی نهێنیی بە سەركردەكانی سوپا و حكومەتەكەی كرد كە تێیدا نیازی خۆیی بۆ داگیركردنی خاكی وڵاتانی دەوروبەری ئەڵمانیا ڕاگەیاند، ئەوەش بووە سەرەتایەك بۆ ئامادەكارییەكانی سوپای ئەڵمانیا و سەرهەڵدانی جەنگی دووەمی جیهانی.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1944، چەكدارەكانی ڕێكخراوی (شتێرن)ی توندڕە و كە لەلایەن جولەكەكانەوە ڕابەرایەتی دەكران هێرشیان كردە سەر لۆرد (مۆین) وەزیری بەریتانیا لە فەڵەستین و تیرۆریان كرد.
- دوای هێرشی سێقۆڵیی فەرەنسا و بەریتانیا و ئیسرائیل بۆ سەر خاكی میسر، - ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1956، هێزە هاوبەشەكانی بەریتانیا و فەرەنسا هێرشێكی گەورەیان كردە سەر شارەكانی (پۆرسەعید و پۆر فوئاد)ی میسر و داگیریان كردن، بەو هۆیەشەوە یەكێتیی سۆڤێت نامەیەكی ناڕەزایەتیی دایە هەرسێ حكومەتی پاریس و لەندەن و تەلئەبیب و داوای بە پەلە ڕاگرتنی هێرشەكەی لێكردن.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1967، لە كاتی سەردانێكیدا بۆ شاری بەغدادی پایتەختی عێراق، كودەتایەك لە دژی دەسەڵاتەكەی موشیر (عەبدوڵڵا سەلال)ی سەرۆكی یەمەن ئەنجامدرا و لەسەر كار لابرا دواتریش ئەنجومەنێكی سەرۆكایەتی لە سێ ئەمیندار پێكهێنرا كە ئەوانیش (عەبدولڕەحمان ئەریانی و محەمەد عەلی عوسمان و ئەحمەد محەمەد نوعمان) بوون حكومەتێكی كاتییش بە سەرۆكایەتیی (موحسن عەینی) پێكهێنرا.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1968، لە میانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا (ڕیچارد نیكسۆن) زۆرینەی دەنگەكانی بۆخۆی مسۆگەر كرد و چووە سەر كورسیی دەسەڵاتی ئەمریكا.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1974، (حسێنی كوڕی تەڵاڵا)ی پاشای ئوردن ڕایگەیاند كەناری خۆرئاوا بەشێك نییە لە خاكی ئوردن و جەختی لەوەش كردەوە كە كۆمەڵێك گۆڕانكاریی لە دەستور و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا دەكات.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1979، (ئیمام خومەینی) ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە میانی وتارێكدا لە بەردەم گەلانی ئێراندا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای بە شەیتانی گەورە لە قەڵەمدا.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1980، (ڕۆناڵد ڕیگن)ی كاندیدی دیموكراتەكانی ئەمریكا زۆرینەی دەنگەكانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی بەدەستهێنا و كرایە سەرۆكی ئەمریكا.
- ئێوارەی ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1987، مەفرەزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ناوچەی سورداشی سەر بە پارێزگای سلێمانی هێرشێكی گەورەیان كردە سەر بنكە و بارەگاكانی سوپای عێراق كە بە هۆیەوە زیانێكی زۆری گیانیی و ماڵییان بە هێزەكانی بەعس گەیاند و ژمارەیەك پێشمەرگەش گیانیان لەدەستدا.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1989، ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان ڕەزامەندیی لەسەر ڕێككەوتننامەی تائیف پیشاندا كە پێشتر لەلایەن پێكهاتە و لایەنەكانی لوبنانەوە مۆركرابوو بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە جەنگی ناوخۆ لەو وڵاتەدا لە هەمان كاتدا (ڕینییە معەوەز)ی وەكو سەرۆك كۆماری لوبنان هەڵبژارد.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1992، لەسەر بانگهێشتی پەرلەمانی یەكێتیی وڵاتانی ئەوروپا شاندێكی باڵای ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە شاری ژنێفی سویسرا و لەگەڵا پەرلەمانتارانی چەند وڵاتێكی ئەوروپیدا كۆبووەوە بۆ تاووتوێكردنی دۆخی كوردستان.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 2004، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 100 ملیۆن دۆلاری تەرخان كرد بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی ئاوارەكانی كەركوك كە بە هۆی سیاسەتەكانی حزبی بەعسەوە لە شوێنی خۆیان هەڵكەنرابوون و گەڕابوونەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان بەڵام ڕووبەڕووی گرفتی زۆر ببوونەوە.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 2006، (مستەفا بوڵند ئەجاوید)ی سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆچی دوایی كردووە، كە ساڵی 1925 لە دایك بوە و لە ماوەی ژیانی سیاسیی خۆیدا چوار جار پۆستی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەی گرتوەتە دەست.
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 2006، دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ هەریەكە لە (سەدام حسێن)ی سەرۆكی دەستگیركراوی عێراق و (بەرزان تكریتی) زڕبرای و (عەواد بەندەر)ی سەرۆكی بە ناو دادگای قیادەی سەورە دەركرد بە تاوانی كۆمەڵكوژی و دژەمرۆڤایەتی لەسەر دۆسێی شارۆچكەی (دوجێل).
- ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 2011، (عەبدوڵڵای كوڕی عەبدولعەزیز)ی پاشای عەرەبستانی سعودی بە فەرمانێكی شاهانە ژمارەیەك گۆڕنكاریی لە پۆستە باڵاكانی ئەو وڵاتەدا ئەنجامدا.