ئاواره‌كان رێنمایی ته‌ندروستی ده‌كرێن

پارێزگای سلێمانی

 

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیدار و وه‌رزییه‌كان سه‌ردانی كه‌مپی ئاشتیان كرد و رێنمایی پێویستیان به‌خشی به‌ ئاواره‌كان.

رۆژی ٧\١١\٢٠١٩ کۆبونەوەیەک له‌نێوان ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO) ) نوێنەری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان(JCC) و  ئیدارەی کەمپی ئاشتی بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر لە بواری وشیاری تەندروستی  به‌رێوه‌چوو.

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش  تیمی رێكخراوی WHO) ) سه‌ردانی خێزانه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه‌یان كردو له‌ نزیكه‌وه‌ رێنمایی پێویستیان پێ به‌خشین.