رێكخراوی خێرخوازی په‌روین بڕێك جل و به‌رگ و پێڵاو و پێداویستی تری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی بكات بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لە بەرواری ٢٩\١٠\٢٠١٩ کۆبوونەوەیەک لەنێوان نوسینگەی هەماهەنگی قەیرانەکان وکۆمەڵەی مانگی سوری کورد و ڕێکخراوی پەروین بەڕێوەچوو، بە مەبەستی چۆنیەتی بردنی کۆمەک و هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره دانرا.