مەراسیمێك بۆ یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد دروودی خوای لێبێت لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و پارێزگاریش پیرۆزبایی یادەكە لە خەڵكی كوردستان دەكات.
ڕۆژی سێشەممە 12/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە یادی پیرۆزی لە دایكبوونی پێغەمبەری مەزن محەمەد (دروودی خوای لێبێت)، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی سلێمانی و لقی سلێمانیی یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانییەوە بە پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی ڕێكخرابوو.
مەراسیمەكە لە مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندیی بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی و مامۆستایانی ئایینی و كەسایەتی و جەماوەرێكی زۆر بەڕێوەچوو، تێیدا چەندین سروتی ئایینی و چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.
لە وتەیەكدا بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامی لە هەموو خەڵكی كوردستان و جیهان كرد، هیواشی خواست ئەم یادە بكرێتە ڕۆژی ئاشتی و تەبایی و ئاوەدانیی.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber