نێردەی یەكێتیی ئەوروپا سەردانی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

نێردەی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەگەڵ پارێزگار چەند پرسێك تاووتوێ‌ دەكەن.
ڕۆژی سێشەممە 12/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێز بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان و نێردەی یەكێتییەكە لە عێراق.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لە بارەی بارودۆخی پارێزگای سلێمانی و دەستوری عێراق و پشتیوانییەكانی یەكێتیی ئەوروپا كرا بۆ عێراق ‌و هەرێمی كوردستان.
وەفدی میوان سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ پێشوازیكردنەكە، لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگار سوپاسی یەكێتیی ئەوروپای كرد بۆ هاوكاریی ‌و هەماهەنگییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان ‌و خەڵاتی رێزلێنانی بە بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان بەخشی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber