ڕۆژی 9ی تشرینی دووەم

پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1778، ئەندازیار ‌و تەلارسازی بەناوبانگی ئیتاڵی (جۆڤانی باتیستا بیرانیزی) كۆچی دوایی كردووە، كە ڕۆڵی زۆر گەورەی بینیوە لە پێشخستنی هونەری تەلارسازیدا.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1799، (ناپلیۆن پۆناپارت) دەسەڵاتی خۆیی بەسەر شۆڕشی فەرەنسادا سەپاند ‌و بووە كونسوڵی یەكەم، كە هاوتای فەرمانڕەوای وڵاتی دەكرد ‌و ئەوەش ڕێگەخۆشكەر بوو بۆ كۆنترۆڵكردنی پایەكانی دەسەڵات لە پاش سەركەوتنی شۆڕشی فەرەنسا.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1821، بۆ یەكەمجار لە مێژوودا لە زانكۆی فیلادلفیای ئەمریكا دەست بە خوێندنی زانستی پزیشكی دەرمانسازیی كرا بە شێوەیەكی ئەكادیمی ‌و وەك زانستێكی سەربەخۆ.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1877، ئەدیب ‌و نوسەر ‌و شاعیری ناوداری پاكستانی (محەمەد ئیقبال) لە دایك بووە كە ڕۆڵی زۆری بینیوە لە پێشخستنی ئەدەبی پاكستانیدا.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1908، یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (كورد) لە شاری ئیستانبوڵی توركیا دەرچووە كە لەلایەن پیرەمێردی شاعیرەوە سەرپەرشتیی كراوە ‌و (ئەحمەد جەمیل پاشا) سەرنوسەری بووە ڕۆژنامەكەش ئۆرگانی كۆمەڵەی بەرزی پێشكەوتنی كورد بووە.
-    دوای شكستهێنانی ئەڵمانیا لە جەنگی یەكەمی جیهانیدا، ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1918، (فیلهالمی دووەم)ی قەیسەری ئەڵمانیا دەستبەرداری كورسیی دەسەڵات بوو دواتریش سیستمی حوكمڕانی كرایە كۆماری.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1935، هێزەكانی سوپای ژاپۆن هێرشیان كردە سەر شاری (شانگهای)ی چین ‌و داگیریان كرد كە گرنگترین بەندەری ئاویی چین بوو بە سەنتەری سەرەكیی ئابوری ئەو وڵاتە لە قەڵەم دەدرا.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1943، هێزەكانی سوپای عێراق لە ناوچەی مێرگەسور هێرشیان كردە سەر پێشمەرگە بارزانییەكان بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە زۆر بە توندی وەڵام درانەوە ‌و هێرشەكە تێكشكێنرا ‌و زیانێكی زۆری گیانیی ‌و ماڵییش لە سوپای عێراق كەوت.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1948، یاریزانی پێشووتر ‌و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل (لویس فیلیپ سكۆلاری) لە دایك بووە، كە خزمەتێكی زۆری بە تۆپی پێی وڵاتەكەی ‌و جیهان كردوە.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1953، شازادە (سعود عەبدولعەزیز ئالسعود) وەكو پاشای عەرەبستانی سعودییە دەستنیشان كراوە پاش ئەوەی (عەبدولعەزیز ئالسعود)ی باوكی گیانی لەدەست داوە.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1953، كەمبۆدیا وەكو وڵاتێكی خاوەن سەروەریی سەربەخۆیی ڕاگەیاند ‌و لە ژێردەستەیی فەرەنسییەكان ڕزگاری بوو كە ماوەی نەوەد ساڵا بوو داگیری كردبوو.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1961، (نیل ئارمسترۆنگ) ژمارەیەكی پێوانەیی لە خێرایی فڕینی فڕۆكەدا تۆمار كرد كە بە فڕۆكەیەكی جۆری (ئێكس 15) توانیی لە كاتژمێرێكدا 6.587 كیلۆمەتر ببڕێت.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1964، كوەیت ئەنجومەنی باڵای بەرگریی پێكهێنا ‌و خستییە ژێر دەسەڵاتی سەرۆكایەتیی سەرۆك وەزیران وەكو ئامادەكاریی بۆ هەر پێشهاتێكی چاوەڕوان نەكراو.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1978، سوپای عێراق بە هەزاران سەرباز ‌و سەدان فڕۆكە ‌و تانك ‌و زرێپۆش ‌و تۆپ هێرشێكی بەرفراوانی كردە سەر ناوچەی (شێنێ‌)ی سەر بە قەزای پشدەر كە بارەگای هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لێبوو، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە بەرپەرچ درانەوە ‌و هێرشەكە تێكشكێنرا ‌و دەستیش بە سەر چەندین پارچە چەكی قورسدا گیرا.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1985، یاریزانی شەترەنج (گاری كاسبارۆف)ی سۆڤێتی بووە بچوكترین پاڵەوانی جیهان لە یاریی شەترەنجدا كە لە (ئەناتۆلی كاربۆف)ی هاونیشتمانیی بردەوە.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1970، (شارل دیگۆل)ی سەرۆكی فەرەنسا كۆچی دوایی كردووە، دیگۆل ساڵی 1890 لە دایك بوە ‌و رۆڵی زۆری هەبوە لە بەرەنگاربوونەوەی هێزی داگیركاری ئەڵمانیادا لە میانی جەنگی دوەمی جیهانیدا، بۆیە ساڵی 1959 بۆ ماوەی دوو خول سەرۆكایەتیی فەرەنسای گرتە دەست.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1989، دەست بە ڕوخاندنی دیواری بەرلینی ئەڵمانیا كرا كە لە پاش جەنگی دووەمی جیهانییەوە لەلایەن هاوپەیمانەكانەوە كرابوو بە دوو پارچە ‌و هەر پارچەیەكیش سەر بە یەكێك لە بلۆكە زلهێزەكانی جیهان بوو.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1999، (جەلال تاڵەبانی) سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە فەرەنسا ‌و لە شاری پاریس لەگەڵا گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا كۆبووەوە، لە نێوانیاندا (دانیال میتران) دۆستی گەلی كورد، ئامانج لە سەردانەكە گفوگۆكردن لە بارەی دۆخی كورد.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 2003، بە هۆی هێرشێكی چەكدارییەوە بۆ سەر دامودەزگاكانی حكومەتی عەرەبستانی سعودی لە شاری ڕیازی پایتەخت 17 هاووڵاتی كوژران ‌و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 2004، بۆ یەكەمجار براوسەری تۆڕی جاڵجاڵۆكەیی ئینتەرنێت (فایەرفۆكس) ڤێرژنی یەكەمی بڵاوكردەوە كە دواتر بووە ڕكابەری سەرەكیی مایكرۆسۆفت ئینتەرنێت ئێكسپلۆرەر.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 2005، بە هۆی ژمارەیەك تەقینەوەی بەهێزەوە لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردن كە چەند ئۆتێلێكیان كردبووە ئامانج، ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی ‌و گەشتیار بوونە قوربانی لە نێوانیشیاندا دەرهێنەری بەناوبانگی عەرەب (مستەفا عەقاد).
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 2005، كەشتیی (ڤینۆس ئێكسپرێس) ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە هەسارەی (زوهرە)‌و كۆكردنەوەی زانیاری.
-    ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 2009، (سەعدەدین حەریری) سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردرا و بۆ پێكهێنانی حكومەتی لوبنان پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی لوبنانی ڕاگەیاند كە لە 30 وەزیر پێكهاتبوو.
-    بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە ڕووبەڕووی یۆنان ببووەوە، ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 2011 (جۆرج باباندریۆ) سەرۆك وەزیرانی یۆنان دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە، بە مەبەستی پێكهێنانی حكومەتێكی تەوافوقی سیاسی ‌و ڕزگاركردنی یۆنان لەو قەیرانە داراییە.
-    ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانیی ئازادی لە قەڵەم دەدرێت ‌و لە چەندین وڵاتی جیهاندا بۆنە ‌و مەراسیمی گەورە بەڕێوەدەچن، لە كەمبۆدیاش ئەمڕۆ جەژنی سەربەخۆییە، لە وڵاتانی ئەوروپاش ئەمڕۆ بە ڕۆژی داهێنەران هەژمار دەكرێت.