ڕۆژی 10ی تشرینی دووەم

پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 745ی زایینی، ئیمام (موسای كازم) لە دایك بووە كە یەكێك بووە لە زانا گەورەكانی ئیسلام ‌و حەوتەم ئیمامی مەزهەبی شیعەی دوانزدە ئیمامییە.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1295، (مەنسور قەلاوون) سوڵتانی دەوڵەتی مەمالیك ‌و فەرمانڕەوای میسر لە دایك بووە كە هەوڵی زۆری داوە بۆ بەهێزكردنی پێگەی مەمالیكەكان لە میسردا.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1444، لە میانی جەنگی (فارنادا) هێزەكانی دەوڵەتی عوسمانی بە ڕابەرایەتیی سوڵتان (مورادی دووەم) سەركەوتنێكی گەورەیان بە سەر هێزەكانی (فلادیسلاوسی سێهەم)ی پاشای فەرەنسادا بەدەست هێنا كە تێیدا فلادیسلاوس كوژرا ‌و هێزەكەشی پەرتەوازە بوون.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1483، (مارتن لۆسەر) زانای ئایینی ‌و چاكەخواز ‌و لاهوتیەتی مەسیحی لە دایك بووە كە بە ڕەچەڵەك ئەڵمانی بووە ‌و دامەزرێنەری كلێسای پرۆتستانتییە.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1729، هێزەكانی مەسقەت هێرشێكی گەورەیان كردە سەر هێزەكانی پورتوگال بەو هۆیەشەوە شاری (مۆمباسا)یان لە دەستی پورتوگالییەكان ڕزگار كرد.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1775، لەلایەن سوپای ئەمریكاوە هێزی پیادەی دەریایی ئەمریكی واتە (مارێنز) پێكهێنراوە وەكو هێزێكی تایبەت بە جەنگ ‌و هێرشە بەربڵاوەكانی سوپای ئەمریكا.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1880، هێزەكانی دەوڵەتی ئێرانی سەفەوی لە شاری سنەی خۆرهەڵاتی كوردستانەوە هێرشیان كردە سەر چەندین گوندی كوردستان ‌و داگیریان كردن.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1891، ئەدیب ‌و شاعیری ناوداری فەرەنسا ‌و جیهان (ئارسەر ڕامبۆ) كۆچی دوایی كردووە، كە لە پاش خۆی چەندین بەرهەمی گرنگی بەجێهێشتووە ‌و بۆ زۆربەی زمانە زیندووەكانی جیهان وەرگێڕدراون.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1891، داهێنەر ‌و ئەندازیاری ئەمریكی (گرانفیڵا ۆودز) بەڵگەنامەی ئەستۆپاكیی داهێنانی وەرگرت لە دروستكردنی شەمەندۆفێری كارەباییدا، كە لە پاش چەند ساڵێك لە دروستكردنی شەمەندۆفێری هەڵمی وەكو داهێنانێكی نوێ‌ ‌و گرنگ بۆ بواری گواستنەوە كەوتە كاركردن.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1919، داهێنەری ڕوسیایی (میخائیل كلاشینۆف) لە دایك بووە كە دیزاینەری چەندین جۆر چەكە ‌و چەكی جۆری (كڵاشینكۆف)ی بەناوەوە ناونراوە كە یەكێكە لەو چەكانەی زۆرترین فرۆشی هەبووە لە جیهاندا.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1922، كەمالییەكانی توركیا ڕایانگەیاند كە كۆتاییان بە سیستمی سوڵتاننشینی هێناوە ‌و لە شوێنی ئەوە سیستمێكی كۆمارییان دامەزراندووە.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1928، ئیمپراتۆر (هیرۆ هیتۆ) وەكو ئیمپراتۆری ژاپۆن چووە سەر كورسیی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە ‌و تاجی كرایە سەر.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1938، (مستەفا كەمال ئەتاتورك) یەكەم سەرۆك كۆماری توركیا كۆچی دوایی كردووە، كە دامەزرێنەری دەوڵەتی توركیای نوێ‌ بووە ‌و سیستمی حوكمڕانیی لەو وڵاتەدا لە سوڵتاننشینییەوە گۆڕیوە بۆ كۆماری ‌و بە هەرەسپێهێنەری دەوڵەتی عوسمانیش لە قەڵەم دەدرێت.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1952، (تریگفی لی) سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.
-    لە پاش سەرهەڵدانی كێشەی فەڵەستین، ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1975، (یاسر عەرەفات)ی سەرۆكی ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فەڵەستینی بۆ یەكەمجار لە بەردەم كۆمەڵەی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكاندا وتارێكی پێشكەش كرد.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1994، ئەنجومەنی بەناو قیادەی سەورەی عێراق بە شێوەیەكی فەرمی ‌و لەبەیاننامەیەكدا دانی بە سەروەریی كوەیتدا نا وەكو وڵاتێكی سەربەخۆ دواتریش ئەنجومەنی نیشتمانیی عێراق پشتیوانی خۆیی بۆ ئەو بڕیارە دەربڕی.
-    ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 2010، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە گشتییەكانی ئوردن ئاشكرا كرا، كە تێیدا 53%ی هاووڵاتیان بەشدارییان كردبوو لە ئاكامیشدا سەربەخۆكان بردنەوەیەكی گەورەیان تۆمار كرد ‌و بۆ یەكەمجاریش لە مێژووی ئوردندا 13 ژن وەكو ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردران.
-    دوای دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی یۆنان، ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 2011، (كارۆلۆس بابۆلیاس)ی سەرۆكی یۆنان (لۆكاس بابادیمۆس)ی وەكو سەرۆكی نوێی حكومەت دەستنیشان كرد.
-    ئەمڕۆ لە ئەرژەنتین بە ڕۆژی ڕۆشنبیری لە قەڵەم دەدرێت ‌و بۆنەی تایبەت ساز دەكرێت، لە ئیندۆنیزیاش ئەمڕۆ بە ڕۆژی پاڵەوانەكان هەژمار دەكرێت، لە كۆماری توركیاش ئەمڕۆ یادی ئەتاتورك دەكرێتەوە.