ڕۆژی 12ی تشرینی دووەم

پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1035ی زایینی، (كانوتی مەزن)ی پاشای دانیمارك ‌و نەرویژ ‌و ئینگلتەرا كۆچی دوایی كردووە، كە هەوڵی زۆریداوە بۆ دامەزراندنی وڵاتێكی گەورە ‌و بەهێز لە ناوچەكەدا بە شێوەیەك كە زۆربەی خاكی باكوری ئەوروپا بگرێتەوە.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1817، (بەهائوڵڵا) لە دایك بووە كە دامەزرێنەری ئایینی بەهائییە لە ئێران ‌و ژمارەیەكی زۆر شوێنكەوتووی هەیە.  
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1847، پزیشك ‌و زانای بەریتانی (جەیمس یانگ سیمبسۆن) بۆ یەكەمجار لە مێژوودا مادەی (كلۆرۆفۆرم)ی بۆ بێهۆشكردنی نەشتەرگەری بەكارهێنا كە بووە سەرەتایەكی گرنگ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی پزیشكیدا و كاری نەشتەرگەریی ئاسان كرد.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1895، ئەدیب ‌و نوسەری ئینگلیزی (ئەلیزابێس گاسكل) كۆچی دوایی كردووە، كە لە پاش خۆی چەندین بەرهەمی بەپێزی بەجێهێشتووە.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1905، نەرویژ ڕیفراندۆمێكی گشتیی لە ناو جەماوەردا ئەنجامدا بە مەبەستی دەنگدان لەسەر سیستمی حوكمڕانی، ئەنجامەكەشی ئەوەبوو كە گەلی نەرویژ دەنگیان بەوەدا دەوڵەتەكەیان بە شێوەی سیستمی پاشایەتی بمێنێتەوە ‌و نەكرێتە كۆماری.
-    لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا ‌و ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1914، دەوڵەتی عوسمانی بە شێوەیەكی فەرمی جەنگی لە دژی وڵاتانی هاوپەیمان راگەیاند و چووە پاڵا بەرەی میحوەر كە لە (ئەڵمانیا ‌و نەمسا و مەجەڕ) پێكهاتبوون.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1922، (سمایل خانی شكاك) سمكۆ ڕابەری شۆڕشی كورد لە خۆرهەڵاتی كوردستان لەگەڵ (ئەدمۆنز)ی نوێنەری حكومەتی ئینگلیز كۆبووەوە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی كورد بەڵام كۆبوونەوەكە هیچ ئەنجامێكی ئەوتۆی لێنەكەوتەوە.
-    بە هۆی ململانێ‌ ‌و ناكۆكی لە نێوان (جۆزێف ستالین)ی سەركردەی یەكێتیی سۆڤێت ‌و (لیۆن ترۆتسكی) یەكێك لە سەركردەكانی پارتی كۆمۆنیستی سۆڤێت، ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1927 بە بڕیاری ستالین ترۆتسكی لە پارتی كۆمۆنیست دوورخرایەوە.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1933، (جەلال تاڵەبانی) سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‌و سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق لە دایك بووە، كە یەكێك بوە لە سەركردە گەورەكانی گەلی كورد ‌و رۆڵی زۆری بینیوە لە خەباتی گەلی كورددا.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1938، (هێرمان گۆرینگ) پلانێكی خستەڕوو بۆ ئەوەی مەدغەشقەر بكرێتە نیشتمانی هەمیشەیی جولەكەكان ‌و لەوێ‌ نیشتەجێ‌ بكرێن بەڵام پلانەكە لەلایەن جولەكەكانەوە ڕەتكرایەوە.
-    لە دواساتەكانی جەنگی دووەمی جیهانیدا ‌و ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1948، سزای لەسێدارەدان بۆ ژەنراڵا (هیدیكی تۆگۆ)ی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن دەرچوو بە تاوانی جەنگ ‌و ڕەشەكوژیی تاوانبار كرا.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1948، شاعیری ناوداری گەلی كورد مامۆستا (دڵدار) لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كردووە ‌و هەر لەوێش بە خاك سپێردراوە كە خاوەنی مارشی نەتەوەیی (ئەی ڕەقیب)ە.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1956، هەریەكە لە وڵاتەكانی (مەراكش ‌و سودان ‌و تونس) وەكو ئەندامی تەواوەتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وەرگیران.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1966، حەوتەم كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق لە ناوچەی گەڵاڵە دەستی پێكرد كە ماوەی چەند ڕۆژێكی خایاند ‌و تێیدا (مەلا مستەفای بارزان) وەكو سەرۆك ‌و (حەبیب كەریم)یش بە سكرتێری پارتی هەڵبژێردران.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1981، سەركردایەتیی هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ‌و حزبی سۆسیالیستی كوردستان لە ناوچەی دۆڵی دیموكرات كۆبوونەوە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی شۆڕشی كورد لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1982، (یۆری ئەندرۆبۆف) وەكو سكرتێری پارتی كۆمۆنیستی سۆڤێت ‌و سەرۆكی یەكێتیی سۆڤێت هەڵبژێردرا ‌و شوێنی (لیۆنید بریجنیف)ی گرتەوە.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1987، هێزە ئەمنییەكانی بەعس لە گوندی چیمەن ‌و ناوچەی شەقڵاوە هەستان بە گوللـەبارانكردن ‌و كوشتنی چەندین گەنج ‌و هاووڵاتیی كورد كە هەندێكیان پێشتر دەستگیر كرابوون.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1990، ئیمپراتۆر (ئەكی هیتۆ) بە شێوەیەكی فەرمی وەكو ئیمپراتۆری ژاپۆن هەڵبژێردرا ‌و چووە سەر كورسیی دەسەڵات.
-    دوای ئەوەی سوپای هاوپەیمانەكان هێرشەكانیان بۆ سەر شاری كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان چڕكردەوە، ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 2001 بزوتنەوەی تاڵیبان لە شاری كابوڵا پاشەكشەی كرد ‌و شارەكەی بۆ سوپای ئەمریكا بەجێهێشت.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 2003، بە هۆی هێرشێكی خۆكوژییەوە لە شاری ناسرییەی باشوری عێراق بۆ سەر بنكەیەكی سوپای ئیتاڵیا 23 كەس گیانیان لەدەستدا ‌و دەیانی تریش بریندار بوون.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 2006، جەماوەری هەرێمی ئۆسیتیای باشور لە ڕیفراندۆمێكی گشتیدا دەنگیان بەوەدا لە كۆماری جۆرجیا جیاببنەوە ‌و سەربەخۆیی ڕابگەیەنن.
-    ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 2011، (سیلڤیۆ برلسكۆنی) سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە بە هۆی ئەوەی زۆرینەی ناو پەرلەمانی لەدەست دابوو ڕووبەڕووی گلەیی ‌و ڕەخنەی زۆر ببووەوە.
-    ئەمڕۆ لە ئازەربایجان بە ڕۆژی دەستوور لە قەڵەم دەدرێت، لە تایوانیش ئەمڕۆ بە جەژنی لەدایكبوونی (سەن یات سین)ی ڕابەری شۆڕش ‌و ڕابەری ڕۆحیی چینییەكان هەژمار دەكرێت ‌و بۆنەی تایبەت بەڕێوەدەچێت، لەلایەن ئایینزا بەهائییەكانیشەوە یادی لە دایكبوونی ئیمام بەهائوڵڵا دەكرێتەوە.