لایەنە ئیدارییەكان تایبەت بە ماستەپلانی هاتوچۆ كۆدەبنەوە

پارێزگای سلێمانی

بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی، لایەنە ئیدارییەكانی سنوری پارێزگا كۆدەبنەوە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی پرۆژەی ماستەرپلانی هاتوچۆی سلێمانی.
ڕۆژی چوارشەممە 13/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا و بە ئامادەبوونی بەڕێز قائیمقامی مەڵبەندی سلێمانی، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان بۆردی ماستەرپلانی هاتوچۆی سلێمانی و گروپی كۆمپانیاكانی بێرناردی ئەڵمانی و پارێزگای سلێمانیی كرد. لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دوا قۆناغەكانی پرۆژەكە و كاری خێرا و زانستییانە و یاساییانە  كرا بۆ ڕێكخستن و پێشخستنی هاتوچۆی شاری سلێمانی و دەوروبەری.
بەڕێز پارێزگار جەختی لەوە كردەوە، پێویستە هەموو هەوڵەكان لەو پێناوەدا بن، كە باشترین سیستمی هاتوچۆ بەگەڕ بخرێت لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان ‌و پیشاندانی وێنەیەكی شارستانییانەی هاتوچۆ بە ئامانجی كەمكردنەوەی قوربانییەكان ‌و سەلامەتیی هاتوچۆی هاووڵاتیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber