وەفدێكی زانكۆی شەهید بەهەشتی تاران سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات و گفتوگۆ لە بارەی هەماهەنگیی نێوان زانكۆكە و پارێزگای سلێمانی دەكرێت.
ڕۆژی چوارشەممە 13/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان پ. د. عەلی ڕەزا زالی سەرۆكی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی شەهید بەهەشتی تاران و وەفدی زانستی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی هەماهەنگییە زانستیی و پیشەیی و تەندروستییەكانی نێوان زانكۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی و كەرتی تایبەتی تەندروستی لەگەڵ زانكۆكەیاندا، بە تایبەتی كە زانكۆكەیان یەكەمە لەسەر ئاستی كۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ڕیزبەندی دووەمی زانكۆكانی وڵاتانی ئیسلامیدایە و ڕیزبەندی پێنجسەدهەمینی پێنجسەد زانكۆ دیارەكەی هەیە لە سەر ئاستی جیهان.
وەفدی میوان سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ پێشوازییەكە و گرنگیدانی زۆری بە بوارەكانی زانست و پەروەردە و گەشەپێدانی كەلتورەكان.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber