پارێزگار پشتیوانی لە پرۆژەی كەلتورەكانی هەرێم ‌و عێراق ‌و سویسرا دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی میوانداریی هونەرمەندان ‌و كارمەندانی بەشداربوو لە پرۆژەی كەلتورەكانی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق ‌و سویسرا دەكات ‌و پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەكە رادەگەیەنێت.
ڕۆژی چوارشەممە 13/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی میوانداریی بەڕێزان هونەرمەندان و بەڕێوەبەر ‌و ستافی بەڕێوەبەرێتی باخچەكانی سلێمانی كرد، كە بەشداربوون لە پڕۆژەی هونەریی نێوان كەلتورەكانی عێراق سویسرا و هەرێمی كوردستان، كە بە هاوبەشی كۆمەڵەی مێسلا- مس گەلەری بە دەستپێشخەریی هونەرمەندان ڤگنەر نیهۆس و زانا ڕەسوڵ بەڕێوەدەچێت.
لە میانی دیدارێكدا بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی بۆ پرۆژە و كارە هونەرییەكانیان دەربڕی ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، وەفدی میوانیش سوپاسی پارێزگاریان كرد بۆ گرنگیپێدانی بەو بوارە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber