كار بۆ پەرەپێدانی پەروەردەی زیرەك دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە وەفدێكی دەستەی ستیرینگ عێراق دەكات ‌و پێكەوە گفتوگۆ دەكەن لە بارەی پەرەپێدانی پەروەردەی زیرەك.
ڕۆژی چوارشەممە 13/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان تیمۆس ڤیشەر بەڕێوەبەری گشتیی و سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبردنی ستیرلینگ عێراق ‌و وەفدی هاوڕێی، كە تایبەتە بە بواری پەروەردە و فێركردن.
لە دیدارێكی هاوبەشدا گفتوگۆ كرا لە بارەی پەرەپێدانی كەرتی پەروەردە و پەروەردەی زیرەك ‌و گرنگیی بۆ پێشخستنی كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستاندا.
وەفدی میوان سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد لە بەرامبەر بایەخدانی زۆری بە كەرتی پەروەردە ‌و فێركردن، لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای بۆ دووپاتكردنەوە ‌و ئاماژەی بەوە دا، بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەردە فاكتەرێكی سەرەكییە بۆ پێشخستنی تەواوی كەرتەكانی تر.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber