به مه‌به‌ستی دیراسهكردنهوه و پێداچوونه‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان ، له دیوانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به ئاماده‌بوونه سه‌ردار قادر جێگری پارێزگای سلێمانی و به‌ختیار عبدالرحمان قایمقامی سلێمانی له دیوانی قایمقامیه‌تی سلێمانی كۆبوونه‌وه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای گفتوگۆ كردن و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له سه‌ر نرخی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نێوان شاره‌كان و نرخی گۆشتی سوور و كرێی خانوو خزمه‌تگوزاری یه‌كه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو بێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی دارایی هاووڵاتیان بگونجێت .
كرێی گواستنه‌وه‌ی هێلی ته‌كسی نێوان سلێمانی - هه‌ولێر كه‌م بكرێته‌وه بۆ 12 هه‌زار دینار له‌گه‌ڵ دروستكردنی لۆگۆ بۆ سه‌رجه‌م ته‌كسیه‌كانی ناو شار‌و ده‌ره‌وه‌ه‌ی شار
نرخی گۆشتی سور ده‌بێت 13 هه‌زار بێت هه‌ر كهسێاك پابه‌ند نه‌بێت غه‌رامه ده‌كرێت و هه‌وڵ ده‌درێت كارئاسانی ته‌واو بۆ هاووڵاتیان بكرێت له ڕێ ی هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه به مه‌رجێك ڕه‌چاوی ته‌ندروستی بكرێت
كرێ ی خانوو ده‌بێت له سه‌دا 20 كه‌م بكرێته‌وه و هه‌مووان هاوكا ربن
ده‌رباره‌ی قیسته‌كان ده‌بێت هه‌ردوولا كریارو فرۆشیار گرێبه‌ستی نوێ ئیمزا بكه‌ن و به پێ ی مووچه بێت
ئه‌م نرخانه‌ش بۆ ماوه‌ی 2 مانگه دواتر دیراسه دهكرێتوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانكارییه‌كاندا نرخه‌كان گۆڕانكاری به سه‌ردا بێت له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیان .