پیشانگەیەك بۆ كەسایەتییەكان

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە كردنەوەی پیشانگەیەكدا كرد كە تایبەت بوو بە كەسایەتییەكانی سنوری پارێزگاكە ‌و كوردستان، دەستخۆشیشی لە رێكخەرانی چالاكییەكە كرد.
ڕۆژی پێنجشەممە 14/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوانی هەرێمی كوردستان، بەشداریی كرد لە كردنەوەی پیشانگەی فۆتۆگرافیی كەسایەتییەكان، كە لە ئەمنە سورەكە بە بۆنەی یادی شاری سلێمانییەوە رێكخرابوو.
پیشانگەكە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان ‌و جەماوەرێكی زۆری هونەردۆست كرایەوە ‌و  لەلایەن كۆمەڵەی وێنەگرانی كوردستانەوە بە هەماهەنگیی گروپی فۆتۆگرافی گەڵا ڕێكخرابوو.
لە پیشانگەكەدا وێنەی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتییەكان نمایش كران كە لەلایەن فۆتۆگرافەرانەوە گیراون، بەڕێز پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی لە رێكخەرانی چالاكییەكە كرد ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber