- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 636ی زایینی، لە میانی جەنگی قادسییەدا سوپای موسڵمانان كە لەلایەن (سەعدی كوڕی ئەبی وەقاس)ەوە فەرماندەیی دەكران سەركەوتنێكی گەورەیان بەسەر سوپای فارسە ساسانییەكاندا بەدەست هێنا.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 923ی زایینی، زانای فارسی و جیهانی ئیسلامی (ئەبوبەكر ڕازی) كۆچی دوایی كردووە، كە لە چەندین بواری زانستیی و ئایینیدا داهێنانی گەورەی كردووە.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1095ی زایینی، پاپا (ئۆبارنۆسی دووەم)ی ڕابەری مەسیحییەكان داوای لە ئەنجومەنی كلێرمۆن كرد كۆبوونەوەیەكی فراوان ئەنجام بدەن بە مەبەستی تاووتوێكردنی ڕەوانەكردنی سوپا و ئەنجامدانی شاڵاوی هێزە مەسیحییەكان لە دژی هێزە موسڵمانەكان بۆ سەر خاكی پیرۆز لە قودس.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1493، دۆزەرەوە و گەڕیدەی ناسراو (كریستۆفەر كۆڵۆمبۆس) لە سەر خاكی دورگەی (پۆرتۆریكۆ) دابەزی لە جیهانی تازە دۆزراوەی خۆرئاوادا كە دواتر بوو بە كیشوەری ئەمریكا.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1711، نوسەر و ئەدیبی ڕوسیایی (میخائیل لۆمۆنۆسۆف) لە دایك بووە كە یەكێكە لە ڕابەرانی ئەدەبی ڕیالیزم لە ڕوسیادا و خاوەنی چەندین بەرهەمی گرنگە.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1904، نوسەر و تێكۆشەر و شاعیری ناوداری گەلی كورد مامۆستا (عەبدولواحد نوری) لە دایك بووە، كە خزمەتێكی زۆری بە ئەدەب و فەرهەنگی كوردی كردوە و چەندین بەرهەمی لە پاش خۆی بەجێهێشتوە.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1917، (ئەندێرا گاندی) سەرۆك وەزیرانی هندستان و كچی (مەهاتما گاندی) ڕابەری ڕۆحیی گەلی هند لە دایك بووە.
- لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا و ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1942، سوپای یەكێتیی سۆڤێت بە ڕابەرایەتیی ژەنراڵا (گیۆرگی جۆكۆف) دەستیان بە پرۆسەی ئۆرانۆس كرد كە بە هۆیەوە ئاراستەی جەنگی ستالینگرادی لە بەرژەوەندیی سۆڤێت و زیانی سوپای ئەڵمانیا پێچەوانە كردەوە.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1943، بە هۆی ئەوەی جولەكەكان لە سەربازگەی یانۆفساكا هەوڵی ڕاكردنیان دابوو لە دەستی ئەڵمانەكان، سوپای ئەڵمانیا هەستا بە لەناوبردن و كۆمەڵكوژكردنی جولەكەكان كە ژمارەیان زیاتر لە شەش هەزار زیندانیكراو بوو.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1946، هەریەكە لە ئەفغاستان و ئایسلەندا و سوید چوونە ناو ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانەوەو وەكو ئەندامی فەرمیی لەو ڕێكخراوەدا وەرگیران.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1954، تەلەفزیۆنی مۆنتی كارلۆ دەستی بە پەخشكردنی بەرنامەكانی كرد كە هەموو خاكی فەرەنسای دەگرتەوە و یەكەم تەلەفزیۆنی كەرتی تایبەت بوو لە ئەوروپادا كە لەلایەن میر (ڕینییەی سێهەم)ەوە دامەزرا.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1977، (محەمەد ئەنوەر سادات)ی سەرۆكی میسر گەیشتە خاكی ئیسرائیل و لەناو بارەگای (كنێست)ی ئیسرائیلدا لە شاری قودس وتارێكی پێشكەش كرد.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1979، (ئیمام خومەینی) ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بڕیاریدا سەرجەم ئەو دبلۆماتكارە بەندكراوانەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئازاد بكرێن كە بەڕەگەز ئەفریقی بوون.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1990، (عەلی عزەت بیگۆڤیچ) وەكو سەرۆك كۆماری بۆسنە و هێرسك هەڵبژێردرا و چووە سەر كورسیی دەسەڵات.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1994، بە هۆی تەقینەوەی پاسێكی نەفەرهەڵگرەوە لە بازاڕێكی ناو شاری تەلئەبیبی ئیسرائیل كە لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە ئەنجام درا 22 جولەكە كوژران و نزیكەی 250ی تریش بریندار بوون.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1998، لیژنەی دادوەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دەستی بە دانیشتنەكانی گوێگرتن كرد لە شایەتحاڵەكان لە بارەی دۆسێی (مۆنیكا لیونسكی) كە (بیل كلینتۆن)ی سەرۆكی ئەمریكای پێ تۆمەتبار كرابوو.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 2002، پۆلیسی دانیمارك هەستا بە دەستگیركردنی (نزار خەزرەجی) سوپاسالاری عێراق لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا بە تاوانی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی و جینۆسایدكردنی گەلی كورد لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی بیستەمدا.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 2004، هەردوو سەركردەی كورد (جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی) جەختیان لەوە كردەوە هەتا مادەی 58ی دەستووری كاتیی عێراق لە كەركوكدا جێبەجێ نەكرێت ئەنجامدانی هەر جۆرە هەڵبژاردنێك لەو پارێزگایەدا شكست دەهێنێت.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 2005، كۆنگرەی ویفاقی عێراقی لە بارەگای كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب لە شاری قاهیرە دەستی بە كارەكانی كرد كە هەریەكە لە (جەلال تاڵەبانی) سەرۆك كۆمار و (ئیبراهیم جەعفەری) سەرۆك وەزیران ئامادەی بوون ئامانج لە كۆنگرەكە چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق و ڕێككەوتنی هاوبەش بوو لەسەر مەسەلە چارەنوسسازەكان.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 2005، هێزە پیادەكانی سوپای ئەمریكا لە شارۆچكەی (حەدیسە)ی نزیك بەغدادی پایتەختی عێراق هەڵیانكوتایە سەر ئەو شارۆچكەیە و بە هۆیەوە دەیان هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانیی.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 2010، نوسەر و مێژووناسی ناوداری عێراقی (عەبدولعەزیز دوری) كۆچی دوایی كردووە كە چەندین توێژینەوەی گرنگی لە بارەی مێژووی كۆن و نوێی عێراق ئەنجام داوە و لە پاش خۆی كۆمەڵێك بەرهەمی گرنگی بەجێهێشتوە.
- ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 2011، ئەنجومەنی ئینتیقالیی لیبیا دەستگیركردنی (سەیفولئیسلام)ی كوڕی (موعەممەر قەزافی) سەرۆكی لیبیایان ئاشكرا كرد لە نزیك شارۆچكەی (ئۆباری) باشوری لیبیا.
- ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانیی پیاوان لە قەڵەم دەدرێت و لە وڵاتانی جیهاندا بۆنە و مەراسیمی گەورە ئەنجام دەدرێن، لە مالیش ئەمڕۆ بە جەژنی ڕزگاریی ئەژمار دەكرێت، لە بەرازیلیش ئەمڕۆ جەژنی ئاڵایە.