چەند چالاكییەك لە رۆژی جیهانیی قوربانیانی هاتوچۆدا بەڕێوەدەچن

پارێزگای سلێمانی

لە رۆژی جیهانیی قوربانیانی هاتوچۆدا چەند چالاكییەك بەڕێوەچوون، پارێزگاری سلێمانیش سوپاسی هەموو ئەوانە دەكات كە بەشداربوون لە هۆشیاركردنەوەی خەڵك ‌و كەمكردنەوەی قوربانییەكاندا.
ڕۆژی یەكشەممە 17/11/2018، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە یاوەریی بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ‌و قائیمقامی مەڵبەند ‌و بەڕێوەبەری هاتوچۆ بەشداریی كرد لە ڕۆژی جیهانیی قوربانیانی هاتوچۆدا، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە بە پشتیوانیی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و یەكێتیی هونەرمەندانی كوردستان - لقی سلێمانی ڕێكخرابوو.
چالاكییەك بە بۆنەی رۆژی جیهانیی قوربانیانی هاتوچۆ لە بەردەم باخی گشتیی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، كە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی ‌و چالاكوانان و رێكخراوەكان ‌و جەماوەر بەشداربوون تێیدا.
دواتریش چالاكییەكی دیكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە رێكخرا بە هەماهەنگیی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان  و ڕێكخراوە مەدەنییەكانی پارێزگای سلێمانی، ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتییەكان بەشداربوون لە چالاكییەكەدا.
لە وتەیەكدا بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەوڵ و چالاكیی و كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و هەموو ئەو دامودەزگا و ڕێكخراو و خەڵك و كەس و دەستەبژێرانەی كرد كە بەشداربوون لە هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی قوربانییەكان و بەشداریكردن لە ماستەرپلانی هاتوچۆی سلێمانیدا.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی: ئومێدەوارین بە جێبەجێكردنی ماستەرپلانی هاتوچۆ لە ئایندەیەكی نزیكدا بە شێكی زۆری كێشەكانی هاتوچۆ لە شارەكەماندا چارەسەر بكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber