وەفدێكی تەندروستیی جیهانی سەردانی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و بڕیارە لە داهاتوودا چەند هاوكارییەك پێشكەش بە كەرتی تەندروستی بكەن.
ڕۆژی یەكشەممە 17/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا ‌و بە بەشداریی بەڕێز بەڕێوەبەری نوسینگەی هەماهەنگیی قەیرانەكان پێشوازیی كرد لە نوێنەرایەتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) لە عێراق و وەفدی هاوڕێی.
وەفدی میوان لە دیدارێكدا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیانیان پێشكەش بە پارێزگاری سلێمانی كرد و ئاماژەیان بەوە كرد، كە لە داهاتوویەكی نزیكدا لە ڕێی پارێزگای سلێمانییەوە دوو ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و پەنجا بێدی زیرەك پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بكەن، جەختیشیان لەوە كردەوە رێكخراوی تەندورستیی جیهانی لە پشتیوانییەكانی بۆ كەرتی تەندروستی بەردەوام دەبێت.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاس و هەماهەنگیی پارێزگای سلێمانی بۆ دووپاتكردنەوە ‌و باسی لەوە كرد، خزمەتكردنی كەرتی تەندروستی زۆر گرنگە، بۆیە وەكو پارێزگای سلێمانی پشتیوانی لە هەر هەنگاوێك دەكەن كە ئامانج لێی خزمەتكردنی هاووڵاتیان بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber