پارێزگار پشتیوانی بۆ كەرتی وەرزش دووپات دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە وەفدێكی یانەی وەرزشی بابان دەكات ‌و پشتیوانیی خۆی بۆ كەرتی وەرزش دووپات دەكاتەوە.
ڕۆژی دووشەممە 18/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە دەستەی بەڕێوەبردنی یانەی وەرزشی بابان، كە بە مەبەستی گەیاندنی چەند داواكارییەك سەردانی پارێزگایان كردبوو.
لە میانی دیدارێكدا وەفدی میوان سوپاسی هەوڵەكانی پارێزگاریان كرد بۆ بەدەمەوەچوونی سەرجەم بوارەكان ‌و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان، لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی دامەزراندنی یانەكەی لێكردن و ئامادەیی پارێزگای سلێمانیشی  پیشاندا بۆ پشتیوانیكردنی كەرتی وەرزش ‌و هاوكاریكردنی وەرزشوانان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber