پارێزگار لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا كۆدەبێتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە كۆبونەوەیەكدا كرد كە لە هۆڵی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ هەڵسەنگاندنی  بەڕێوەچوو.
ڕۆژی دووشەممە 18/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە بەشداریی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و وەفدی هاوڕێی، ئامادەی میوانداریی بەڕێزان سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی پارێزگا بوون.
لە میانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا بە وردیی گفتوگۆ كرا لە بارەی كێشەكانی خوێندنگەی سابیس و هەوڵی یاساییانە و كارگێڕییانە و داراییانە و پەروەردەییانەی هەموولایەك لە چارەسەركردنی خێرای ئەو كێشەیەدا.
ماوەیەكە كێشە لە بارەی خوێندنگەی سابیس دروست بوە، بۆیە بە وتەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بڕیارە لەم ماوەیەدا راپۆرتێك لەوبارەیەوە ئامادە بكرێت بە ئامانجی چارەسەركردن و ڕێكخستنەوەی سابیس بە پێی رێنمایییەكان، بە جۆرێك كە بە هاوكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە بەرژەوەندیی خوێندكاران و لایەنە پەروەردەییەكاندا بێت لە رووی كوالێتی و دارایی و كارگێڕییەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber