ڕۆژی 23ی تشرینی دووەم

پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 912ی زایینی، ئیمپراتۆر (ئۆتۆی یەكەم)ی فەرمانڕەوای ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی لە دایك بووە، كە پێگەیەكی بە هێزی هەبووە لە شارستانیەتی ڕۆمانیدا.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 1824، لە میانی جەنگێكی نێوان كەشتیگەلی میسر ‌و كەشتیگەلی یۆنانیدا كە لە ناوچەی (ستمبالا)ی دەریای سپیی ناوەڕاستدا ڕوویدا هێزە دەریاییەكانی میسر بەسەر كەشتیگەلی یۆنانیدا سەركەوتن ‌و تێكیانشكاندن.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 1890، (ویلیامی سێهەم)ی پاشای هۆڵەندا كۆچی دوایی كردوە بەبێ‌ ئەوەی هیچ جێنشینێكی نێرینە لە دوای خۆی بەجێبهێڵێت، بۆیە بە گوێرەی یاسایەكی نوێ‌ كە لەلایەن شورای ئەو وڵاتەوە دەركرا شازادە (ویلهلمینا)ی كچی پاشا كرایە پاشای نوێی هۆڵەندا.
-    لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا ‌و ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 1914، دەوڵەتی عوسمانی بانگی جیهادی كرد لە دژی وڵاتانی هاوپەیمان ‌و بە هاوبەشی لەگەڵا بەرەی میحوەردا چووە جەنگەكەوە.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 1920، ئەدیب ‌و شاعیری ئەڵمانی (پاوڵا تسیلان) لە دایك بووە كە ڕۆڵی زۆری بینیوە لە پێشخستنی ئەدەبی نوێی ئەڵمانیدا.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 1940، ڕۆمانیا هاوپەیمانێتی لەگەڵا (ئەڵمانیا ‌و ئیتاڵیا ‌و ژاپۆن) بەست كە ناوی هاوپەیمانێتییەكە نرا بەرەی میحوەر لە جەنگی دووەمی جیهانیدا ‌و لە دژی وڵاتانی هاوپەیمان كەوتنە جەنگەوە.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 1957، شاعیری ناوداری لوبنانی (ئیلیا ئەبو مازی) كۆچی دوایی كردووە كە یەكێك بووە لە شاعیرانی دوورە وڵات ‌و نیشمانپەروەرێكی گەورە بووە.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 1964، لە شاری جدەی سعودییە هەریەكە لە (فەیسەڵی كوڕی عەبدولعەزیز)ی پاشای عەرەبستان ‌و (جەمال عەبدولناسر)ی سەرۆكی میسر ڕێككەوتننامەیەكیان مۆركرد كە تایبەت بوو بە جەنگی یەمەن.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 1976، هێزەكانی سوپای عێراق هێرشێكی گەورەیان بۆ سەر دۆڵی باڵەییان دەست پێكرد بەڵام لەلایەن شۆڕشگێڕانی كورد ‌و جەماوەرەوە بەرپەرچ درانەوە ‌و هێرشەكە تێكشكێنرا سوپای عێراقیش زیانێكی زۆری پێگەیشت.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 1981، (ڕۆناڵد ڕیگن)ی سەرۆكی ئەمریكا واژۆی لە سەر فەرمانێكی نهێنیی سەرۆكایەتی كرد كە بەو هۆیەوە دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا پشتیوانیی ‌و هاریكاریی دارایی شۆڕشگێڕانی كۆنترا بكات لە نیكاراگوا لە دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بەڵام دواتر هەوڵەكەی ئەمریكا ئاشكرابوو.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 1989، هاووڵاتیانی هەردوو ئەڵمانیای خۆرهەڵات ‌و خۆرئاوا دەستیان بە ڕوخاندنی دیواری بەرلین كرد كە لە پاش جەنگی دووەمی جیهانییەوە لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانەوە بنیاتنرابوو ئەڵمانیای دابەش كردبوو بۆ دوو وڵات.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 1991، (بوترس بوترس غالی) وەكو سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان هەڵبژێردرا ‌و شوێنی (خافێر پیرێز دی كویلار)ی گرتەوە بە شێوەیەك ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1992 بە فەرمی لە پۆستەكەیدا دەستبەكار بێت.
-    شەوی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 1992، تەلەفزیۆنی هەرێمی كوردستان كە زمانحاڵی حكومەتی هەرێم بوو بۆ یەكەمجار لە شاری هەولێر دەستی بە پەخشكردنی بەرنامەكانی كرد.
-    بە هۆی ئەو شەپۆلی ناڕەزایەتیی ‌و خۆپیشاندانە جەماوەرییەی كە سەرتاسەری جۆرجیای گرتبووەوە، ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 2003، (ئیدوارد شیڤەرد نادزە)ی سەرۆكی جۆرجیا ناچاربوو دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 2004، حكومەتی كۆریای باشور بڕیاریدا لە چوارچێوەی هێزەكانی فرەڕەگەزدا ماوەی مانەوەی هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان بۆ كۆتایی ساڵی 2005 درێژ بكاتەوە.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 2005، (ئیلین جۆنسۆن سێرلیڤ) وەكو سەرۆكی لیبریا هەڵبژێردرا بەوەش بووە یەكەم ژن لە مێژووی كیشوەری ئەفریقادا كە پۆستی سەرۆكی وڵات بگرێتە دەست.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 2008، ئەنجومەنی ناوەندیی ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فەڵەستینی (مەحمود عەباس)ی سەرۆكی ئەو پارتەی وەكو سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستینی هەڵبژارد بەڵام لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە دان بەو هەڵبژاردنەدا نەنرا.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 2010، هێزەكانی كۆریای باكور بە هاوەن ‌و تۆپ بۆردومانی دورگەیەكی كۆریای باشوریان كرد، لە بەرامبەریشدا سوپای كۆریای باشور دەستی بە وەڵامدانەوە كرد، ئەو هەنگاوەش خەریك بوو ببێتە هۆكارێك بۆ هەڵگیرسانی جەنگێكی خوێناوی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەڵام بە هۆی هەوڵە دبلۆماتییەكانەوە كێشەكە چارەسەر كرا.
-    ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 2011، (عەلی عەبدوڵڵا سالح)ی سەرۆكی یەمەن واژۆی لە سەر دەستپێشخەرییەكی وڵاتانی كەندا و كرد كە ئامانج لێی چارەسەركردنی كێشەی ناوخۆی یەمەن ‌و دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی ئەو وڵاتە بوو لە سەر كورسیی دەسەڵات.
-    ئەمڕۆ لە ژاپۆن بە ڕۆژی سوپاسگوزاریی كرێكاران لە قەڵەم دەدرێت، لە جۆرجیاش ئەمڕۆ جەژنی پیاوچاك ‌و بانگخوازی ئایینی (جۆرج)ە.