وەفدێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات بە مەبەستی تەواوكردنی ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی نوسینگەی راستاندنی بەڵگەنامەكان.
ڕۆژی سێشەممە 19/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا ‌و بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی و نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی كرد لە بەڕێزان وەزیری ڕێگەپێدراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و وەفدی هاوڕێی.
ئامانج لە سەردانەكەی وەفدی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ پارێزگای سلێمانی تەواوكردنی ئامادەكارییەكانە بۆ كردنەوەی نوسینگەی ڕاستاندنی بەڵگەنامەكان لە سلێمانی، كە لەسەر داوا و نوسراوی پارێزگای سلێمانی لە ئایندەیەكی نزیكدا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە دەكرێتەوە.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی بۆ هەوڵەكانیان دەربڕی و سوپاسی بەڕێز عەمید سالار عەبدوڵا محەمەد بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی و نوێنەری پارێزگای سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی كرد كە دڵسۆزانە كارەكانیان گەیاندە ئەنجامێكی شایستە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber