پارێزگار لەگەڵ لیژنەی ناوخۆی ئەنجومەن كۆدەبێتەوە

پارێزگای سلێمانی

لیژنەی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی پارێزگار دەكەن بۆ تاووتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگ.
ڕۆژی سێشەممە19/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان لیژنەی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‌و كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كێشەی خاڵە سنورییەكان و پێداویستیی بنكەكانی پۆلیس و یەكە كارگێڕییەكان كرا.
لیژنەی ناوخۆی ئەنجومەن ئاماژەیان بەوەكرد، خاڵە سنورییەكان ‌و بنكەكانی پۆلیس ‌و یەكە كارگێڕییەكان چەند كێشە ‌و كەموكورتییەكیان هەیە ‌و پێویستیان بە چارەسەركردن هەیە، لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگار ئاماژەی بەوە كرد، هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ‌و دابینكردنی پێداویستییەكان لە پێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber