ئەمرۆ پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد لەپزیشكو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاكەیان، كە لەبەرەكانی جەنگ خزمەتی پێشمەرگە دەكەن و ئاماژەی بەوەشكرد، من وەك پارێزگار و پزیشكێك شانازیتان پێوەدەكەم.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 30ی ئازار لەبینای پارێزگای سلێمانی، دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ دكتۆر میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، پێشوازیكرد لەژمارەیەك پزیشكو كارمەندی بەرەكانی جەنگی دژ بەگروپی تیرۆرستی داعش.
دكتۆر ئاسۆ وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەبەرامبەر سەردانی ئەو پزیشكە و كارمەندانە كە پێشمەرگە ئاسایانە خزمەت دەكەن باسی لەوەشكرد، كە جگە لەپیرۆزییەكانی پێشمەرگەو خەبات و ماندونەبونەكانتان لەبەرگریكردن، من سەربەرزم كە خۆشم وەك ئەوەی پزیشكم و ئەو خزمەتە ماندونەناسانەی ئێوە دەبینم و شانازیتان پێوەدەكەم.