ماڵپەڕێكی كەلتوری رادەگەیەنرێت

پارێزگای سلێمانی

لە شاری سلێمانی ماڵپەڕێكی كەلتوری رادەگەیەنرێت ‌و پارێزگاریش دەستخۆشی لەو هەنگاوە دەكات.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 19/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی كەلتوریی شارستانیی بەڕێز مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە گەلەریی ئورفە.
رێوڕەسمی راگەیاندنی ماڵپەڕە كەلتورییەكە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و روناكبیران ‌و كەسایەتییەكانی سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف ئاماژەی بە گرنگیی راگەیاندنی ماڵپەڕەكە كرد بۆ بەرەوپێشبردنی بابەتە كەلتوریی ‌و فەرهەنگییەكانی كورد.
لە میانی وتارێكیدا بەڕێز پارێزگاری سلێمانی، دەستخۆشیی لە راگەیاندنی ماڵپەڕەكە كرد بۆ خزمەتكردنی ئەدەب ‌و كەلتور ‌و فەرهەنگی كوردی ‌و بە هەنگاوێكی گرنگی لە قەڵەم دا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber