- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 835ی زایینی، ئیمام (محەمەد جواد) كۆچی دوایی كردووە كە نۆیەم ئیمامی مەزهەبی شیعەی دوانزدە ئیمامییە و رۆڵی زۆری بینیوە لە بواری فكریی ئیسلامیدا.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1095ی زایینی، پاپا (ئۆبارنۆسی دووەم) لە فەرەنسا وتارێكی لە بارەی شاری قودسەوە خوێندەوە كە بە هۆیەوە دەست بە جەنگ و شاڵاوی وڵاتانی مەسیحی كرا بۆ سەر وڵاتانی ئیسلامیی و ئەنجامەكەی داگیركردنی شاری قودسی لێكەوتەوە.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1701، زانای بوارەكانی بیركاریی و فیزیا و گەردوونناسی و كەسایەتیی ناوداری سویدی (ئەندرێس سلزیۆن) لە دایك بووە كە ڕۆڵی زۆری بینیوە لە پێشخستنی زانست لە سوید و ئەوروپادا و خاوەنی چەندین بەرهەمی زانستیی گرنگە.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1919، یەكەم كۆنگرەی تایبەت بە كێشەی فەڵەستین لە شاری قودس ئەنجامدرا كە تێیدا داوای سەربەخۆبوونی خاكی فەڵەستین كرا لە ژێر دەستی داگیركاران، بەڵام كۆنگرەكە هیچ ئەنجامێكی ئەوتۆی لێنەكەوتەوە.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1934، وەرزشوان و یاریزان و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق (عەمو بابا) لە دایك بووە كە ڕۆڵی زۆری بینیوە لە پێشخستنی بواری وەرزش لە عێراقدا، عەمو بابا ساڵی 2009 بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری دهۆك كۆچی دوایی كرد.
- لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا و ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1942، بە هۆی هێرشی بەرفراوانی ئەڵمانییەكان بۆ سەر هێزەكانی فەرەنسا كەشتیگەلی فەرەنسی لە بەندەری (تۆڵۆن)ەوە بەرەو كەناراوەكانی جەزائیر پاشەكشەیان كرد.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1951، هێزەكانی سوپای ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر گوندی (بۆنیشات)ی فەڵەستینی و دوای دەركردنی دانیشتوانەكەی هەستان بە كاولكردنی گوندەكە.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1953، ئەدیب و نوسەری ناوداری ئەمریكی (ئۆجین ئۆنێل) كۆچی دوایی كردووە كە بە هۆی خزمەتە زۆرەكانی لە بواری ئەدەب و بەرهەمە بەپێزەكانی ساڵی 1936 خەڵاتی نۆبڵی لە بواری ئادابدا پێبەخشراوە.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1966، شێخ (سوباح سالم سوباح)ی میری كوەیت زانكۆی كوەیتی كردەوە كە گەورەترین زانكۆیە لەو وڵاتەدا و ساڵانە سەدان خوێندكاری وڵاتانی تر رووی تێدەكەن.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1978، پارتی كرێكارانی كوردستان كە بە (پەكەكە) ناسراوە لە باكوری كوردستان لە سەر دەستی ژمارەیەك سیاسەتمەدار و چالاكوان و سەركردەی كوردەوە دامەزراوە.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1980، لە میانی كۆنگرەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبیدا كە لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو بڕیاردرا وڵاتانی عەرەبی پەیوەندییەكانیان لەگەڵا هەر وڵاتێكدا بپچڕێنن كە دان بە شاری قودسدا بنێت وەكو پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل یاخود باڵیۆزخانەی خۆی بۆ ئەو شارە بگوێزێتەوە.
- دوای ئەوەی لە ساڵی 1967دا عێراق و ئەمریكا باڵیۆزەكانیان كێشایەوە، ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1984، بۆ جارێكی دیكە باڵیۆزەكانیان گۆڕییەوە و هەردوو باڵیۆزی عێراق لە ئەمریكا و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دەستبەكار بوون.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1985، مەفرەزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە چەند ناوچەیەكی جیاجیا هێرشیان كردە سەر بنكە و بارەگاكانی سوپای عێراق كە بە هۆیانەوە لە ناوچەكانی (سٍپیلك و شیوەسپیان) دەستیان بە سەر دوو ڕەبییەی سوپای عێراقدا گرت.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1991، ئەمریكا و بەریتانیا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیان لە بارەی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەی پان ئەمریكان لە ئاسمانی لۆكەربی ئاشكرا كرد و تێیدا حكومەتی لیبیایان بە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆكەیە تۆمەتبار كرد.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1992، لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق دەستی بە كارەكانی كرد كە نوێنەری زۆربەی پارت و لایەن و حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی عێراق بەشدارییان تێدا كرد و ماوەی چەند ڕۆژێكی خایاند.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 1994، چەند كەسێكی نەناسراو لە شاری هەولێر هێرشیان كردە سەر یاساناس و پارێزەر (نوری ئیسماعیل نانەكەلی) سەرۆكی دادگای باڵای كورستان كە بە هۆیەوە خۆی و یەكێك لە پاسەوانەكانی گیانیان لە دەست دا.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 2002، یەكێتیی ڕۆژنامەنوسانی جیهانی كە بارەگاكەی لە شاری برۆكسلە دانی بە سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستاندا نا وەكو سەندیكایەكی پیشەیی ڕۆژنامەگەریی و وەكو ئەندامی هەمیشەیی ئەو یەكێتییەش وەریگرت.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 2003، (جۆرج بوش)ی سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵا (جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی ئەنجومەنی كاتیی حوكمی عێراق كۆبووەوە كە تێیدا تاووتوێی چەند پرسێكی تایبەت بە ڕەوشی عێراق كرا لە پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 2005، لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا كۆنگرەیەكی لوتكە لە نێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئەو وڵاتانەدا ئەنجامدرا كە دەكەونە سەر دەریای سپیی ناوەڕاست، كۆنگرەكەش تەرخان كرا بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی دۆسیەكانی تیرۆر و كۆچی نایاسایی و چاكسازیی سیاسی.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 2007، كۆنگرەی ئەنابۆلیس ئەنجامدرا كە نوێنەری زۆربەی وڵاتانی جیهان بەشدارییان تێدا كرد و تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی ڕەوشی ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.
- ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ساڵی 2008، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەكانی ڕەزامەندیی لەسەر ئەو ڕێككەوتننامە ئەمنییە پیشاندا كە لە نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا واژۆ كرابوو.
- ئەمڕۆ لە بیلاڕوسیا بە جەژنی پاڵەوانانی نیشتمانی لە قەڵەم دەدرێت و بۆنەو مەراسیمی گەورە بەڕێوەدەچن، لە لای كریستیانە ئەرسۆزۆكسیەكانی خۆرهەڵاتیش ئەمڕۆ جەژنی (فیلبس)ەو لەلایەن شوێنكەوتوانی ئەو مەزهەبەوە مەراسیم و سروتی ئایینی فراوان ئەنجام دەدرێن.