- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1118ی زایینی، ئیمپراتۆر (مانوێل كۆمنینۆس)ی فەرمانڕەوای ئیمپراتۆریەتی بێزەنتی لە دایك بووە، كە هەوڵی زۆری داوە بۆ فراوانكردنی دەسەڵاتی بێزەنتیەكان لە جیهاندا.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1520، دەریاوان و دۆزەرەوە و گەڕیدەی پورتوگالی (فرناندۆ ماجەلان) لە زەریای ئەتڵەنتییەوە گەیشتە زەریای ئارام كە لە گەرویەكی نێوان كیشوەری ئەمریكای لاتین و جەمسەری باشوری گۆی زەوییەوە تیپەڕی و دواتر ناوی لێنرا گەروی ماجەلان.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1680، هونەرمەندی ناوداری ئیتاڵی (جانلۆری نزۆبرنینی) كۆچی دوایی كردووە، كە ڕۆڵی زۆری هەبووە لە پێشخستنی هونەر لە ئیتاڵیادا و لە ماوەی ژیانیدا چەندین بەرهەمی هونەریی نوسیوە و دواتر بۆ زمانە زیندووەكانی جیهان وەرگێڕدراون.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1820، بیرمەند و فەیلەسوفی ناوداری ئەڵمانیا و جیهان (فریدریك ئەنگلز) لە دایك بووە كە بە یەكێك لە فەیلەسوفە ناودارەكانی سەدەی نۆزدە لە قەڵەم دەدرێت.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1915، شێخ (جابر موبارەك سوباح) چووە سەر كورسیی دەسەڵاتی كوەیت و شوێنی (موبارەك سوباح)ی باوكی گرتەوە.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1923، (عەبدولبەها عەباس) كۆچی دوایی كردووە كە دامەزرێنەری ئایینی بەهائییە لە ئێراندا و ژمارەیەكی زۆر شوێنكەوتووی هەیە.
- لە میانی كۆنگرەی لوتكەی سەرۆكی وڵاتانی ئەمریكا و بەریتانیا و سۆڤێتدا كە لە شاری تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو، ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1943، سەركردەی وڵاتانی هاوپەیمان نەخشەی بەرەنگاربوونەوەی وڵاتانی بەرەی میحوەریان داڕشت و ئامانجەكانیشیان دەستنیشان كرد.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1960، مۆریتانیا لە ژێردەستەیی داگیركاری فەرەنسی ڕزگاری بوو وەكو وڵاتێكی خاوەن سەروەریی سەربەخۆیی ڕاگەیاند، یەكەم كەسیش كە كرایە سەرۆكی ئەو وڵاتە (موختار ولد داداه) بوو كە لەلایەن خەڵكەوە پشتیوانیی لێدەكرا.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1971، ژمارەیەك چەكداری ڕێكخراوی ئەیلولی ڕەش لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر هێرشیان كردە سەر (وەسفی تەل)ی سەرۆك وەزیرانی ئوردن و تیرۆریان كرد.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1972، لە شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا ڕێككەوتننامەیەك لە نێوان سەركردەی هەردوو یەمەنی باكور و یەمەنی باشوردا مۆر كرا كە تایبەت بوو بە یەكگرتنی هەردوو وڵات لە چوارچێوەی یەك وڵاتدا.
- لە میانی جەنگی یەكەمی كەنداودا ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1980، هێزە ئاسمانییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردە سەر هێزە ئاسمانییەكانی عێراق بە شێوەیەك كە بەشی هەرە زۆری توانای ئاسمانیی عێراقیان تێكشكاند.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1985، هێزە ئەمنییەكانی سوپای عێراق لە چەند قۆڵێكەوە هێرشێكی گەورەیان كردە سەر گوندەكانی سەر بە قەزای كۆیە و بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە پەلاماری هاووڵاتیانیان دا كە بە هۆیەوە دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1988، (سەدام حسێن)ی دیكتاتۆری عێراق گەیشتە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر و چاوی بە سەركردەكانی ئەو وڵاتە كەوت كە لە پاش چوونە سەر كاری سەدام لە ساڵی 1979ەوە بۆ یەكەمجار بوو سەردانی میسر بكات.
- ئێوارەی ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1988، مەفرەزە پارتیزانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە نزیك گوندی (پونگینە)ی سەر بە شاری هەولێر پەلاماری هێزەكانی سوپای عێراقیان دا كە بە هۆیەوە زیانێكی زۆری گیانیی و لۆجستییان بە سوپای عێراق گەیاند.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1990، لە میانی هەڵبژاردنە گشتییەكانی بەریتانیادا (جۆن مەیجەر) زۆرینەی دەنگەكانی بەدەست هێنا و وەكو سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1990، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ژمارە 677ی دەركرد كە تێیدا ئیدانەی هەوڵەكانی حكومەتی عێراقی دەكرد لە بەرامبەر گۆڕینی پێكهاتەی دیموگرافیی دانیشتوانی كوەیت و لەناوبردنی تۆمارەكانی شارستانی لەو وڵاتەدا.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 1994، هاووڵاتیانی نەرویژ لە میانی ڕیفراندۆمێكی گشتیدا ڕەتیانكردەوە وڵاتەكەیان بچێتە ناو ڕێكخراوی یەكێتیی ئەوروپاوە.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 2004، (عەبدوڵڵای دووەم)ی پاشای ئوردن بە بڕیارێكی پاشایەتی شازادە (حەمزەی كوڕی حسێن)ی برای لە پۆستی جێنشینی تەختی پاشایەتی دوورخستەوە بەو بیانووەی ئەو پۆستە دەبێتە كۆسپ لە بەردەم بەڕێوەچوونی كاروباری وڵاتدا.
- ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی ساڵی 2011، قۆناغی یەكەمی هەڵبژاردنی گشتی لە میسر بەڕێوەچوو بە مەبەستی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی میسر واتە (پەرلەمان)، كە نزیكەی 5 هەزار پاڵێورا و ڕكابەرییان دەكرد و ئەوەش لە پاش ڕوخانی ڕژێمەكەی (حوسنی موبارەك)ەوە بە یەكەم هەڵبژاردنی دیموكراتی ئەژمار دەكرێت لە میسردا.
- ئەمڕۆ لە مۆریتانیا بە ڕۆژی سەربەخۆیی لە قەڵەم دەدرێت و مەراسیم و ئاهەنگی گەورەی نیشتمانیی بەو بۆنەیەوە بەڕێوەدەچن.