پێشوازیی لە خوێندكاران دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە مەراسیمی پێشوازیكردن لە خوێندكاران دەكات ‌و رێز لەو كەسانەش دەگیرێت كە پشتوانی كۆلێژی پزیشكی بوون.
ڕۆژی پێنجشەممە 21/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە مەراسیمی پێشوازیكردن لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی سلێمانی و ڕێزلێنان لەو كەس و لایەنانەی كە پشتیوانیی كۆلێژی پزیشكییان كردووە.
لە مەراسیمەكەدا كە بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەر و ڕاگر و مامۆستا و خوێندكاران و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیك بەڕێوەچوو، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە پارێزگاری سلێمانی لە بەرامبەر پشتیوانییە بەردەوامەكانی بۆ زانكۆی سلێمانی و كۆلێژی پزیشكیی و بەشە ناوخۆییەكان و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی.
دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە چەند كەس و لایەنێكی تر و خوێندكارە سەركەوتووەكانی كۆلێژی پزیشكیی كە پشتیوانی كۆلێژەكە بوون.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە میانی لێدوانێكدا سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ خوێندكاران ‌و كۆلێژی پزیشكیی ‌و بواری كەرتی خوێندن دووپات كردەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber