پارێزگا كار بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ریسایكلینی تانجەرۆ دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە وەفدی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی ریسایكلینی تانجەرۆ كۆدەبێتەوە ‌و داوا دەكات بۆ خێرا تەواوكردنی پرۆژەكە.
ڕۆژی پێنجشەممە 21/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە وەفدی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی ڕیسایكلینی سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆ كۆبوونەوەیەكیان لە بارەی بەڕێوەچوونی كاروبارەكان ئەنجامدا.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دواقۆناغەكانی پرۆژەكە كرا، كە بڕیارە لە مانگی نیسانی (٢٠٢٠)دا دەستبەكار بكات و ڕۆژانە زیاتر لە ١٣٠٠ تۆن خۆڵ و خاشاك بۆ وزەی كارپێكردنی كارگەكان بگۆڕێت.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە میانی كۆبونەوەكەدا پشتیوانیی پارێزگای بۆ تەواوكردنی خێرای پرۆژەكە دەربڕی ‌و داوایكرد پەلە بكرێت لە تەواوكردنی لە پێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان ‌و پاكڕاگرتنی ژینگەی سلێمانی، پرۆژەی ریسایكلینی تانجەرۆ یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی پارێزگای سلێمانی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber